به‌یانی ئه‌مڕۆ له كه‌ورگۆسكی هه‌ولێر، ئاگر له كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وت و گاز كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیانی گیانی و مادی به‌ر پاڵاوگه‌كه كه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی كانوونی یه‌كه‌م، رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژی پۆلیسی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر ڕايگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگر له به‌شێكی پاڵاوگه‌ی كار گرووپ له شاره‌دێی كه‌ورگۆسكی ڕۆژئاوای پارێزگای هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته هۆكار و زیانه‌كان به‌فه‌رمی نه‌زانراون.
سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی ھەولێر ده‌ڵێ : “بەھۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە پاڵاوگەیەكی كەورگۆسك سێ كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش بریندارە”.
گوتیشی: “بریندارەكە بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كرا”.
گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی ھەولێر، ئاماژەی بەوەشدا: “تیمەكانی ئاگركوژێنەوە توانیویانە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن”.