بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو شۆفێرەی راگەیاند کە لە منداڵێکی چوار ساڵی دا و رایکرد.

دەقی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر:

رێککەوتی 6-11-2020 کاتژمێر 5ی ئێوارە لە گەڕەکی گەلاوێژی شاری هەولێر ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئۆپل ڤیکترا رەنگی سوور لە مندالێکی تەمەن 4 ساڵان بەناوی (لیا ڕێبین سەدیق)ی دا و دواتر ڕایکرد منداڵەکە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

دوای ئەم رووداوە تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان  دوای بە دواداچوونی ورد  توانیان شوفێری تۆمەتبار و ئۆتۆمبێلەکەی بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن بە ناوی ( أ.ر. ص) کە ئافرەتە و فەرمانبەری حکومەتە و دانیشتووی مەلا ئۆمەرە.

تۆمەتبار دانی بە تاوانەکە داناو بە پێی تایبەتمەندیی ڕێککارە یاساییەکانی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
2020-11-8

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

د. بەشیر حەداد: دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە دەرەوەی ململانێ سیاسییەکان

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بابەتی دابەزینی بەهای دینار لە دەسەڵاتی …