له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوێكی ته‌قه‌كردن، په‌یوه‌ندی به‌ پاسی گه‌شتیارانه‌وه‌ نه‌بووه‌ و مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر رێگای ( کەرکووک – هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتوو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەکردن دەبن.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێرەوە

سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال  میدیا بڵاوبوویتەوە و وا باسدەکرێت کە رێگری لە هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کراوە، ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبووە و رووداوەکە بەم شێوەیە بووە کە رۆژی هەینی رێکەوتی 2021/7/16، مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر رێگای ( کەرکووک- هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتوو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەکردن دەبن .

دووپات دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک و برا گەشتیارانەوە نەبووە و هاتنی گروپە گەشتیارییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە.

لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە  بەردەوامە و هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە کانمان لە ئەرکدان بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر

2021/7/21

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سی…