خه‌بات: ساسان دەروێش- ئەڵمانیا –  كۆمەڵەی‮ ‬دۆستایەتیی‮ ‬كورد و ئەڵمان،‮ ‬كۆمەڵەیەكە بایەخ بە پەیوەندییەكانی‮ ‬كورد و ئەڵمان دەدات بۆ ناساندنی‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد بە كۆمەڵگەی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬و ئەورووپی،‮ ‬ئەو كۆمەڵەیە لە بەرنامەی‮ ‬دایە بۆ‮ ‬یادی‮ ‬نەورۆز ئاهەنگێكی‮ ‬فراوان لە ئەڵمانیا ساز بكات بە بەشداری‮ ‬ئەڵمانەكان و رەوەندی‮ ‬كوردی‮ ‬لە بەرلین،‮ ‬پێشتریش ئەو كۆمەڵەیە رۆڵێكی‮ ‬باشی‮ ‬هەبووە لە كۆكردنەوەی‮ ‬رەوەندی‮ ‬كورد لە ئاهەنگەكانی‮ ‬پشتگیریی‮ ‬لە ریفراندۆم و هەروەها ناڕەزایی‮ ‬دەربڕینیش لە دژی‮ ‬خیانەتی‮ ‬رادەستكردنی‮ ‬كەركووك لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەردا و گەیاندنی‮ ‬دەنگی‮ ‬كورد بە باڵیۆزخانەی‮ ‬وڵاتان لە ئەڵمانیا‮.‬

ئارمانج عەگید نێروەیی،‮ ‬وەك لاوێكی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬كورد و بەرپرسی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬دۆستایەتیی‮ ‬كورد و ئەڵمان،‮ ‬لە تاراوگە رۆڵێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەیە لە ناساندنی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد بە كۆمەڵگەی‮ ‬ئەورووپی،‮ ‬ئەو لە شاری‮ ‬ئامێدی‮ ‬لە دایكبووە و ئەندامی‮ ‬سی‮ ‬دی‮ ‬ئویی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ئەڵمانە لە سنووری‮ ‬بەرلین،‮ ‬سەبارەت بە دۆزی‮ ‬كورد و كۆمەڵگەی‮ ‬ئەورووپی‮ ‬و گرنگی‮ ‬كاری‮ ‬رێكخراوەیی‮ ‬و چالاكی‮ ‬كۆمەڵەكەیان بۆ ناساندنی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد بۆ خەبات قسەی‮ ‬كرد‮.‬

سەرەتا باسی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬كۆمەڵەكەیان و كار و چالاكیەكانیان كرد،‮ ‬گوتی‮: ‬لە ساڵی2016 ‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬دەستەیەك لە دڵسۆزانی‮ ‬كورد و كوردستان‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬كورد و ئەڵمان لە13 ‮ ‬ئەندامی‮ ‬هەر چوار پارچەكەی‮ ‬كوردستان دامەزرا،‮ ‬بە هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ چەند كەسایەتییەكی‮ ‬ئەڵمان و بە فەرمی‮ ‬لە ئەڵمانیا ناسێندراوە و كۆمەڵەیەكی‮ ‬سەربەخۆیە و چەندان چالاكی‮ ‬و خزمەتكردنی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬هەبووە لەناو رەوەندی‮ ‬كورد لە پێناو دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬نەتەوەییمان لە وڵاتی‮ ‬ئەڵمانیا‮. ‬هەروەها گوتیشی‮: ‬وەك كۆمەڵە بەشداربووین لە كۆكردنەوەی‮ ‬رەوەندی‮ ‬كورد بۆ بڕیاردان و خۆپیشاندان بۆ ریفراندۆم لە شاری‮ ‬كۆڵن و نارەزایەتی‮ ‬دەربڕین دژی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬كەركووك و خیانەتكردن،‮ ‬لەوبارەیەوە پەیامی‮ ‬خۆمان گەیاندە باڵیۆزخانەكانی‮ ‬جیهان‮. ‬هەروەها بەرپرسی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬كورد و ئەڵمان گوتیشی‮: ‬لە ساڵی2017 ‮ ‬بەشداربووین لە كۆنفرانسی‮ ‬بازرگانی‮ ‬لە نێوان كوردستان و ئەڵمانیا بۆ بوژاندنەوەی‮ ‬كوردستان و كاریش دەكەین بۆ دروستكردنی‮ ‬پردی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان كوردستان و ئەڵمانیا و دروستكردنی‮ ‬دۆستایەتیی‮ ‬نێوان كورد و ئەڵمان كە‮ ‬كاری‮ ‬لە پێشینەی‮ ‬ئێمەیە‮. ‬

ئارمانج عەگید نێروەیی‮ ‬دەربارەی‮ ‬پلاندانان بۆ سازكردنی‮ ‬ئاهەنگی‮ ‬نەورۆزی‮ ‬2719ی‮ ‬كوردی‮ ‬لە بەرلین،‮ ‬گوتی‮: ‬لە هەوڵی‮ ‬ئەوەداین كە شاندێكی‮ ‬هونەرمەندان و رۆژنامەنووسانی‮ ‬شاری‮ ‬دهۆك بهێنینە ئەڵمانیا بۆ بەشداربوونیان لە ئاهەنگی‮ ‬سەری‮ ‬ساڵی‮ ‬كوردی‮ ‬و نەورۆز لە‮ ‬23‮/‬3‮/‬2019‮ ‬كە بەشێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نەتەوەییمانە لە ناوەڕاستی‮ ‬شاردا ئەم بۆنەیە بگێڕین بە ئامادەبوونی‮ ‬رەوەندی‮ ‬كوردستانی‮ ‬و كەسایەتی‮ ‬ناسرای‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬و نزیكبوونەوە لە كولتووری‮ ‬یەكتر و قووڵكردنەوەی‮ ‬پەیوەندییەكانمان،‮ ‬هەروەها لە بەرنامەماندایە بەشداری‮ ‬لە كەرنەڤاڵێكی‮ ‬كولتووری‮ ‬بەرلین بكەین كە187 ‮ ‬نەتەوەی‮ ‬جیاواز پێكەوە لەو بۆنەیەدا ناسنامە و كولتووری‮ ‬خۆیان نیشانی‮ ‬جیهان دەدەن،‮ ‬ئێمەی‮ ‬كوردیش بە هەمان شێوە خۆمان ئامادەكردووە و كۆمەڵێك پلانمان داناوە بۆ ئەو رۆژە لە هێنانی‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬وڵات و رۆژنامەنووسان لە شارە جیاوازەكانی‮ ‬باشوور‮.‬

هەروەها ئارمانج عەگید نێروەیی‮ ‬دەشڵێت‮: ‬بەشداری‮ ‬چەندین كار و چالاكی‮ ‬رەوەندی‮ ‬كوردستانیمان كردووە،‮ ‬گرنگترینیان كۆكردنەوەی54 ‮ ‬هەزار واژۆ لە ئەڵمانیا و پێشكەشكردنی‮ ‬بۆ پەرلەمانی‮ ‬فیدڕاڵ كە12 ‮ ‬خاڵی‮ ‬لەخۆگرتبوو،‮ ‬یەكێك لەوانە بە فەرمیی‮ ‬ناساندنی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد و قوتابیانی‮ ‬كورد بە زمانی‮ ‬دایك لە قوتابخانەكان بخوێنن،‮ ‬پاشان15 ‮ ‬هەرێم پەسەندیان كرد و دواتریش لە2018 ‮ ‬هەرێمی‮ ‬بەرلینیش پەسەندی‮ ‬كرد كە ئێمە وەكو كۆمەڵە كار و خەبات دەكەین بۆ بەهێزكردنی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد لە ئەڵمانیا و ئەورووپا‮.‬

ئارمانج عەگید نێروەیی‮ ‬گوتیشی‮: ‬لە ئێستادا من لە كۆنفرانسی‮ ‬سی‮ ‬دی‮ ‬ئۆدام لە پارتی‮ ‬كریستیان دیموكراتەكانی‮ ‬ئەڵمان و ئەندامم لە بەشی‮ ‬كاركردنی‮ ‬دەرەوە،‮ ‬هەوڵدەدەین چۆن بتوانین پەیوەندییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬پارتەكەمان بەرەوپێشبەرین،‮ ‬هەڵبەت هەوڵی‮ ‬منیش بۆ ئەوەیە لەو‮ ‬ڕیگەیەوە بتوانین خزمەتێكی‮ ‬بچووكیش بێت بە كورد و كوردستان بكەین‮ ‬كە بەهۆی‮ ‬بەهێزی‮ ‬نوێنەری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان دڵشاد بارزانی‮ ‬و هەڵوێستی‮ ‬كۆماری‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬ئەڵمانیا بۆ‮ ‬یارمەتی‮ ‬كورد وای‮ ‬لە من كرد،‮ ‬ببمە ئەندام لەم پارتە و كاری‮ ‬تێدا بكەم‮ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

گرنگی دەستور لە یەکلایکردنەوەی کێشەو دۆزینەوەی چارەسەردا

ئاشنا بابان دەستور بەڵگەنامەیەکی گرنگی سیاسی ویاسایی وئەساسیە کە کۆمەڵێک پرەنسیپ وبنەما لە…