هەژار فەخرەدین: دەتوانین لە ڕووی نواندن و تەكنیكەوە سوود لە درامای بیانی وەربگرین، بەڵام رەسەنایەتی خۆمانیش بپارێزین

0
113

خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین – سلێمانی:- هەژار فەخرەدین محەمەد دانیشتووی شاری سلێمانی ، وەكو ئەكتەر بەشداری درامای  (بەختە باران ) ی كردووە كە پێكهاتووە لە 80 ئەڵقە، یەكەم ئەزموونی بووە وەكو كاری دراما ڕۆڵی(ئاوا) ی بەرجەستەكردووە.وەك بەڕێزیان لەم دیمانەیەدا باسی كاری هونەری بۆخەبات كرد.

*  تا ئێستا خاوەنی چەند بەرهەمی هونەریت ؟

پێشتر چەندین كاری نواندنم ئەنجامداوە وەكو كاری (رێكلامی بارزگانی و كلیپ )٠

* ئاستی دەرهێنەرانی كورد بە بەراورد لەگەڵ دەرهێنەرانی بیانی چۆن دەبینی؟

بێگومان تا ڕادەیەك جیاوازی هەیە ئەمەش بە واتای ئەوە نا كە دەرهێنەرانی ئێمە  باش نەبن ئێمەش وەكو كورد خاوەنی چەندین دەرهێنەری بە ئەزموون و بە توانا و لێهاتووین كە لە كارەكانیاندا سەركەوتنی بەرچاویان بە دەستهێناوە ، ئەو دەرفەتەی بۆ دەرهێنەرانی بیانی ڕەخساوە بۆ دەرهێنەرانی كورد نەڕەخساوە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ باری ڕامیاری و كۆمەڵایەتی و هتد.

دەرهێنەرانی كورد تاچەند سوودیان لە تەكنەلۆژیا وەرگرتووە بۆ ئەوەی شان بەشانی هونەری وڵاتانی دی كاری جوان و پوخت پێشكەش بكەن؟

 بە دڵنیاییەوە تا ڕادەیەك سوود لە تەكنەلۆجیا بینراوە،  لە ڕووی پێشكەوتنی كوالێتی بەرزی وێنەگرتن و تەكنیكەوە ٠

* ئێستا زۆرجاران باس لەلاوازی كارە خۆماڵییەكان دەكرێت، هۆكاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی دەقی باش، یان ئەكتەری باش، یان ئامێرو تەكنەلۆجیای پێویست؟ 

هەموو ئەوانەی كە تۆ باسی لێوە دەكەیت كاریگەرن، بەڵام  گرنگترینیان نەبوونی كەرەستەی پێویستە، هەروەها لایەنی ماددیش  ئە گەرنا هیچمان كەمتر نییە لە ئەكتەرانی بیانی.

* هۆكار چییە بینەر لەدرامای كوردی تۆراوە؟

ئەوەی لێرەدا دەمەوێت باسی لێوەبكەم وەكو درامای (بەختە باران) هەوڵێكی جدیمان داوە بۆ ئاشتكردنەوەی  بینەر بۆ درامای كوردی ، ئەویش  بە نیشاندانی  دیوە شاراوەكانی ناو ژیانی كۆمەڵگای كوردی و نیشاندانی ڕاستییەكان.

* تاچەند درامای تیجاری یان باشتر بڵێین  ئەو فیلمانەی كە لە هەندێك كەناڵ یان لەسینەماكان دەكرێت خزمەتی هونەری كوردی دەكەن؟

هەم دەرهێنەر هەم ئە كتەر دەتوانێت سوود لەو كارانە وەربگرن بۆ دەوڵەمەند كردنی خۆیان، لە  ڕووی دەق و بەرجەستە كردنی ڕۆڵەكان ، بێگومان من باسی لایەنە باشەكان دەكەم نەك خراپەكان.

* چەند فیلمێك كران  واتا چەند زنجیرەیەكی تەلەفزیۆنی، دەنگۆی دروستكردو ڕەخنەیان لێگیرا بۆ؟

ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ نیشاندانی هەندێك ڕووداو و شت  كە بە كۆمەڵگاو بینەری كورد نامۆن هەر بۆیە دەبێت خۆت ئامادە بكەیت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی  ڕەخنە گرتن، بەڵام  لە هەمان كاتدا نابێت هیچ  كارێكیش نەكەین .

* چی دەربارەی فیلمی دۆبلاژكراو دەڵێی كە لە كەناڵەكان پیشاندەدرێت؟

من بەش بەحاڵی خۆم پەخشكردنی ئەو درامایانە بە باش نازانم چونكە بە لاڕێدا بردنی كۆمەڵگا و بینەری كوردە، بەڵام لە ڕووی نواندن و تەكنیكەوە دەتوانرێت سوودیان لێ وەر بگیرێت و پشت لە كەلتورو داب و نەریت و ڕەسەنایەتی خۆمان نەكەین.

* دەبێت چی بكرێت بە بۆ چوونی تۆ هەتا بینەرو درامای كوردی  ئا شت بكرێنەوە؟

هەروەكو باسم لێوەكرد دەبێت هەوڵێكی جدی بدەین بۆ دووبارە ڕاكێشانی بینەر بەلای دراماو كاری خۆماڵی نیشاندانی ژیانی واقیعی و دەست خستنە سەر  ڕووداوەكانی ژیانی كۆمەڵگای خۆمان.

* بۆ درامای كوردی زۆر بەرەوپێش ناچێت؟

دەگەڕێتەوە بۆ هەندێك لەو ڕووداوانەی لە ڕابردوودا ڕوویانداوەو هەروەها لایەنی سیاسی و كۆمەڵایەتی ، وە هیچ كەس و لایەنێك وەك پێویست دەستی هاوكاری ڕاناكێشن و دەستت بگرن  لە ڕووی ماددیەوە  تا وەكو پێویستی خۆتی پێ پڕبكەیتەوە.

* دواپڕۆژەو كاری هونەریت چییە؟

لە ئێستادا هیچ كارێكم بە دەستەوە نییە، پشت بە خوا بەردەوام دەبم تا وەكو  بتوانم خزمەتی زیاتر بە هونەری كوردی بكەم.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شەڕی کتێب، لە کۆشکی سپیدا

غازی حەسەن                       کتێبەکەی (جۆن بۆلتن)، سەرەتای شەڕێکی گەورەی پێش ڕەشەبای ه…