فڕۆکەکانی تورکیا گوند و کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکانیان بۆردومان کرد

0
80

بۆ جارێكی دیكه‌ فڕۆکە  جەنگیەکانی سوپای تورکیا كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی بۆرۆده‌مان كرد.

ئەمشەو کاتژمێر 9:00 فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا  نێوان ھەردوو گوندی بێرکم و دەراو و ھەریەک لە کوێستانی سنین و ڕۆبی وڕوال یان لەدەڤەری سیدەکان بەچڕی بۆردومان کرد.

ئیحسان چەلەبی بەڕێوه‌بەری شارۆچکەی سیدەکان رایگه‌یاندووه‌ :  بۆردومان کردنی ئەمشەوی سەر ناوچەکەی پشت ڕاست کردووە و گوتی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لەکوێستانی سنین نزیک  ڕەشماڵی ڕەوەندو کۆچەریەکان یان بۆردومان کردووە و تائێستا زیانەگیانی و ماڵیەکانی ئەو بۆردومانە بەتەواوی نەزانراون.

سوپای تورکیا بەھۆی ھەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوری و نزیک ئاوایەکان بەردەوام گوندو چیاو کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکان بۆردومان دەکات.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

لەکەشی خۆپارێزی کۆرۆنادا ١٤٤ هەزار قوتابی لە هەرێم چوونە هۆڵی تاقیکردنەوەکان

ئەمڕۆ شەممە ١١ی تەموز تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لەسەرتاسەری هەرێم بە بەشداری ١٤٤ ھەزار و ١٤٢…