ڤالیزگا بۆ خەبات: خەونی داهاتووم بەدەستهێنانی بڕوانامەی گراندماستەرە

0
77

خەبات: هاوار مورتكەیی:- ڤالیزگا رۆزاس لازكانۆ  Valeska Rozas Lazcano خانمە شەترەنجزانێكی نابیستی وڵاتی (چیلی)یه، كەلەبەر كەمئەندامییەكەوە یاری شەترەنجی هەڵبژاردووە چونكە ئەم یارییە هیچ ئاماژەیەكی فیكە و گفتوگۆی وەك وەرزشەكانی دیكە تێدانییە، ئەم كچە لاوە لەم رۆژانە لەرێگای ئۆنلاینەوە بەشداری پاڵەوانێتیییكی خوار 20 ساڵانی كرد كە یەكیتی شەترەنجی نێودەوڵەتی FIDE رێكیخستبوو توانی پلەی دووەم بەدەست بهینیت، لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەبات بەپیویستی زانی ئەم دیمانەیەی لەگەڵ ئەنجام بدات.

ڤالیزگا كە لە ساڵی 2003 لە لیمای پایتەختی چیلی لەدایك بووە دەڵێت: بۆیە شەترەنجم هەڵبژارد كە بەردەوام بم لەگەڵیدا چونكە من كەمئەندامم و بەتەواوی ناتواتنم ببیستم. ئێ هەموو وەرزشەكان لەڕێگای فیكەوە ئەنجام دەدرێت و شەترەنجیش تاكە وەرزشە فیكەو دەنگی تیا بەكارناهێنرێت بۆیە هەلمبژاردو لەگەڵی بەردەوام بووم، هەروەها دەڵێت: شەترەنج ئەو وەرزشەیە یاری دوای یاری زیاتر پەرۆشت بۆ دەكات كە خۆت لەگەڵیدا ماندووبكەی و راهێنانی زیاتر بكەی، منیش لەپاڵ خوێندنەكەم خۆم داوەتە سەر ئەو وەرزشە ئەگەرچی هیچ لە ئەندامانی خێزانم ئەو یارییە ناكەن بۆیە پشتم بەخۆمەوە بەستووە.

بەدەستهێنانی پلەی دووەم 

ئەو كچەلاوە شەترەنجەی چیلی زیاتر دەڵێت: سەرەتا لە لیما بەشداری پاڵەوانێتییەكانم كرد و دواتر بەپێی توانا بەشداری پاڵەوانێتییەكانی دەرەوەم لەسەر ئاستی ئەمریكای باشوور بەشداری كرد، ئێستاش لەبەر بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە تەنها پاڵەوانێتی ئۆنلاین دەكریتەوە، بەر لەچەند رۆژیكیش بەشداری پاڵەوانێتییەكی یەكێتی شەترەنجی نێودەوڵەتیم كرد بۆ خوار 20 ساڵ و توانیم پلەی دووەم بەدەست بهینم كە ئەمەش بۆمن جێی شانازییە چونكە بەشداربووانی ئەم پاڵەوانێتییە لە ئاستیكی بەشداربوون، هیوادارم ئەم پەتایە بەزووترین كات و كەمترین قوربانی نەمێنێت بۆ ئەوەی ژیان وەك جاران بەردەوامیی هەبێت و بەشداری پاڵەوانێتییەكان بكەینەوە.

شەترەنج كەسایەتیت بەهێزدەكات

ڤالیزگا رۆزاس لازكانۆ لەبارەی خەون و خۆشەویستییەوە بۆ شەترەنج دەڵێت: شەترەنج یەك لەخەونەكانمی بەدیهێناوە ئەویش گەشتكردن بوو بۆ وڵاتانی جیهانی، هەروەها بەستنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڕیی جۆراوجۆر  بەتایبەتیش لەگەڵ ئەوانەی كە لەتۆ بەهیزترن، تاكە خەونی داهاتووشم كە بەردەوام هەوڵی بۆ دەدەم بەدەستهێنانی نازناوی گراند ماستەرە GM، شەترەنج واخەریكە ببێتە سەرچاوەی ژیان، جگە لەمەش شەترەنج وەرزشێكە بەهۆیەوە دەتوانی تواناكانت پێشبخەی و كەسایەتیت بەهێزبكەی، ئێستاش خەست بەخۆم دەكەم كە ئاستم بەبەراورد لەگەڵ رابردوو بەروە باشی چووە و ئەمەش بۆ راهێنانی بەردەوامم دەگەڕێتەوە.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شەڕی کتێب، لە کۆشکی سپیدا

غازی حەسەن                       کتێبەکەی (جۆن بۆلتن)، سەرەتای شەڕێکی گەورەی پێش ڕەشەبای ه…