رێنوار مەنداو بۆ خەبات: هیوادارم ببمە ئەستێرەیەكی گەش كە بتوانم خزمەتی وڵاتەكەم بكەم

0
73

خەبات: هاوار مورتكەیی:- رێنوار مونداو یەكێكە لەو گەنجانەی كە زۆر بەدوارۆژی خۆی گەشبینەو دەیەوێت لە ریگای حەزەكەیەوە خزمەت بە كوردستان بكات و لەدوا رۆژدا شانازی پێوەبكەن، ئەو  گۆڵچییەكی بەتوانای فێرگەی ناوەندی وەرزش و لاوانی كۆیەیە، لەدیمانەیكی لاپەڕەی وەرزش رۆژنامەی خەبات باس لەسەرەتای كاروانی وەرزشی و دواتر خەونەگەورەكەیەوە دەكات.

باوكی پاڵپشتی بەهێزیەتی

رێنوار كە لە ساڵی 2006 لە كۆیە لەدایك بووە دەڵێت: سەرەتا وەك هەموو كەسیك له گەڕەكەكەی  خۆمان دەستم بەیاری كردووە لەگەڵ ھاوڕێیانم و خولیایەكی زۆرم بۆ تۆپی پێ ھەبوو، لە مالەوەش باخچەیەكی فریزمان ھەبوو رۆژانە كاتەكانم لەوێ بە تۆپی پێ بەرێدەكرد، جیاواز لە زۆربەی باوكەكان، باوكم یەكجار ھاوكار و پاڵپشتم بوو، هەروەها دەڵێت:  باوكم بەكڕینی تۆپ و جلی وەرزشی ھاوكار و پالنەریكێ تایبەت بوو بۆم، دواتر لە قۆناغی خوێندن و قوتابخانەدا خوێندن نەبوو بە رێگرم،  خولیای من بۆ تۆپی پێ لێرەش نەوەستا و دواتر چوومە ئەكادیمیای یانەی كۆیە لە ھەولێر، ئێستاش بەردەوامم لە فێرگەی ناوەندی وەرزش و لاوانی كۆیە.

بە تیر شتیگن سەرسامە

دواتر ئەو گۆڵێاریزە باس لەخۆشی و ناخۆشییەكانی لەماوەیەكی كەمی تەمەنی وەرزشیدا دەڵێت: ناخوشترین رۆژم له یاری كردن ئەو رۆژانەن كە تووشی پێكان ھاتم، كە بۆ ماوەی 10 رۆژ دووركەوتمەوە، بەڵام خۆشترینەكانی ژیانی تۆپی پێم زۆرن، كە خۆشترینیان لەگەل یانەكەم بوو لە پاڵەوانیەتی فێرگەكان، توانیمان پلەی یەكەم بەدەستبهینین و بە نازناوەكەوە گەڕاینەوە كۆیە، ئەمەیان خۆشترین ساتی وەرزشی من بوو.

لەكۆتاییدا رێنوا دەڵێت: جگە لەمەش رۆژانە كاتم بۆ سەیركردنی خول و پاڵەوانێتییەكان تەرخان كردووە و ھاندەری یانەی بەرشلۆنەم و بە گۆڵپارێز تیر شتیگن  سەرسامم هەر بۆیە نازناوم شتیگنە، تا ێیستاش لە یاریكردن بەردەوامم هیوادارم ببمه ئەستیرەیەكی گەشاوەی كوردستان كە بتوانم خزمەتی شارەكەم و وڵاتەكەم بكەم.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شەڕی کتێب، لە کۆشکی سپیدا

غازی حەسەن                       کتێبەکەی (جۆن بۆلتن)، سەرەتای شەڕێکی گەورەی پێش ڕەشەبای ه…