ڕێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا

0
166

ڕێبین بەكر

هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەهەرێمی كوردستان حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین ڕێكاری پێویستی تەندروستی گرتەبەر بۆ ئەوەی ڤایرۆسەكە لە ژێر كۆنتڕۆڵ دەرنەچێت ، ڕێكارەكانی تەندروستی لەهەندێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان وەك پێویست جێبەجێ نەدەكرا، لەكاتێكدا قەدەغەی هاتووچۆ و ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگەكان و خوێندن و داخستنی مزگەوتەكان كارێكی زۆر پێویست بوو، لەبەر ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەلامەتیی گیانی هاوڵاتیانی خۆی لەهەموو شتێك زیاتر بە گرنگتر دەزانی، بەڵام بەداخەوە هەندێك كەسی دەسەڵاتدار دەستیانكرد بە بەسیاسیكردنی ئەو ڤایرۆسە و هێنانی خەڵكی بیانی بە قاجاغ بۆ ناو كوردستان بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، دواتر خەڵكیان لە دژی حكومەت و پارتی هاندا و بە خەڵكیان گوت ئەو ڤایرۆسە درۆیە پارتی دەیەوێت یاری بە گیانی هاوڵاتیانی خۆی بكات، چەندین كەسیان بەرتیل خوارد كرد تا لە دژی حكومەت ڕاپەرن و كادیر و ئەندامانی خۆیان خستە ڕیزی پێشەوەی خۆپیشاندانەكان بۆ ئەوەی ئارامی و ئاسایشی هەرێم تێكبدەن بەڵام نەیان توانی و شكستیان هێنا لەو كارەی كە ویستیان بیكەن لە دژی حكومەت. هەندێ كەس و لایەن پرسی پەتای كۆرۆنایان كردە پرسێكی سیاسی و وایان بڵاوكردەوە كە گوایە لە كوردستان پەتای كۆرۆنا بوونی نییە و سیناریۆی پارتییە تاوەكو پارتی رێگری لە خۆپیشاندانی خەڵك بكات و پرسی مووچە لەبیر خەڵكی ببەنەوە!. بەڵام بەداخەوە دوایی راستیی مەترسیەكانی كۆرۆنا دەركەوتن بە تایبەتی ئەوانەی بە چەواشەكاریەكانیان لەسلێمانی و دەوروبەری خەڵكیان لە خۆپارێزی سارد كردەوە تا ئەو كارەساتەیان بەسەرخەڵكی خۆشەویستی ئەو شارە خۆشەویستەدا هێنا. هەروەها دەركەوت كە پەتی درۆ كورتە و رێكارەكانی‌ حكومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە راست و درووستن و تیمی پارتیش لە حكومەتدا پابەندی جێبەجێكردنی رێكارەكانی حكومەت بوون. پارتی وەكو هەمیشە لەئاستی بەرپرسێتدا هاوڵاتیانی كوردستان و ئەندام و لایەنگرانی خۆی ئاگادار كردەوە لەمەترسی ئەو پەتایە ترسناكە كە بەرۆكی كوردستانی گرتوە تا خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەێ ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان نەكەوێتە مەترسییەوە و تیمەكانی پارتی لە حكومەت و لە دامودەزگاكان چەندین كاری پێویست و خۆپارێزی لەو ڤایرۆسەیان گرتەبەر بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان و هاوڵاتیان تا بەسەركەوتووی ئەم دۆخە سەخت و دژوارە تێپەڕێنین ، بەڵام بەداخەوە چەندین كەس و لایەنی سیاسی ئەم ڤایرۆسەیان بە درۆ دەزانی و دەیان گوت بوونی نیە بەهیچ شێوەیەك ، كەچی خۆیان لەناو حوكمەت و چاكیش دەیان زانی بوونی هەیە بەڵام بۆ چەواشەكاری و موزایەدكرنی بە قوتی ژیانی هاوڵاتیان زۆر گفتار و رەتاری نەشیاو و نابەجێیان كرد بۆ ئەوەێ دۆخەكە بەلاڕێدابەرن، ئەمەش جێگای پرسیار و هەڵوەستەیە و دەبێ میللەت ئەوپرسیارە بكات ئاخۆ ئەم بەلاڕێدا بردن و چەواشەكارییە بۆچی و لەپایچی بوو و لەبەرژەوەندی كێدابووە و ئێستا كێ بەرپرسە لە و مەترسییە بەرۆكی خەڵكی كوردستانی گرتووە و لەئەنجامی چەواشەكای و بەسیاسی كردنی پەتای كۆرۆنا لە كوردستان كێ بەرپرسە لەوەی بەسەدان كەس لە كوردستان گیانیان لەدەست داوە؟.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕۆژنامه‌ی خه‌بات 08-07-2020 ژماره‌ 5970

دابه‌زاندن   …