جیاوازییه‌كی توند ده‌كه‌وێته‌ نێوان یاریزانان و راهێنه‌ری به‌رشلۆنه‌

0
61

خەبات: نەبەز روستایی:- گرژی كه‌وته‌ ژووری درێس گۆڕینی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ مقۆمقۆیه‌كی به‌هێز كه‌وته‌ نێوان یاریزانان و راهێنه‌ره‌كه‌یان كیكی سیتین، دوای یه‌كسانبوونیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێلتا به‌ ئه‌نجامی 2-2گۆڵ. 

رۆژنامه‌ی (ماركا)ی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌هه‌ستیارترین كاتی وه‌رز دایه‌، ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ 2خاڵی گرنگیان له‌ میانی پێشبڕكێی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵكو به‌هۆی خراپی په‌یوه‌ندی نێوان یاریزانان و راهێنه‌ر سیتین، كه‌ ئه‌م كاره‌ش دوای ئه‌نجامه‌كه‌ جارێكی دیكه‌ هاته‌وه‌ لوتكه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: هه‌ر له‌دوای هاتنی سیتین، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یاریزانان باش نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌دوای یه‌كسانبوونیان له‌گه‌ڵ سێلتا ئه‌م ناكۆكییه‌ جارێكی دیكه‌ گڕی گرته‌وه‌، كه‌ له‌ژووری درێس گۆڕیندا گرژی و ئاڵۆزییه‌كی زۆر له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بوو، كه‌ یاریزانان زۆر به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی راهێنه‌ریان ده‌كرد به‌هۆی چه‌ند بڕیارێكی راهێنه‌ر به‌تایبه‌تی به‌ گۆڕینی ئارسه‌ر میلۆ و گریزمان. له‌كۆتاییدا رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت یاریزانان له‌گه‌ڵ هه‌ندێكی شێوازی راهێنه‌ر كۆك نیین، وای ده‌بینن كه‌ به‌رده‌وامی ئه‌م شێوازه‌ هیچ نازناوێكیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ناكات.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شەڕی کتێب، لە کۆشکی سپیدا

غازی حەسەن                       کتێبەکەی (جۆن بۆلتن)، سەرەتای شەڕێکی گەورەی پێش ڕەشەبای ه…