بارزانی و كوردایەتی

0
222

سوورە مەرگەیی

بارزانی لە كوێ بێ كوردبوون و كوردایەتی لەو شوێنەیە، بە پێچەوانەشەوە بارزانی لە هەر شوێنێك دوور بێ كوردبوون و كوردایەتی لەو شوێنە زەلیل و داماوە، بە گەڕانەوەش بۆ مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرە بەدی دەكرێ، كە بارزانی و كوردبوون و كوردایەتی دوو چەمكی لێكئاڵاون و هێچ هێزێك نەیوانیوە لە یەكتریان جیا بكاتەوە و لەمەولاش لە یەكتری جیا ناكرێنەوە, ئەوە بارزانی نەمر و كۆماری كوردستان لە رۆژهەڵات و شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە باكوور و (كوردستان یان نەمان) لە باشوور, ئەوە سەرۆك بارزانی و ریفراندۆم و گەڕانەوە بۆ دەنگ و ئیرادەی خەڵكی كوردستان و، پێداگری لەسەر بەدەسهێنانی مافی سەربەخۆیی و پاراستنی دەستكەوتەكان و، بەرز راگرتنی ئاڵا و برەودان بە كوردبوون و كوردایەتی و كۆی رەمز و بەها نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان، ئەوە نێچیرڤان بارزانی و كۆڕبەندی داڤۆس و شەكانەوەی ئاڵای كورستان لە پشت سەرۆك كۆماری بەهێزترین وڵاتی جیهان. كاتێكیش دەڵێم: بارزانی لە هەر شوێنێك دووربێ كوردبوون و كوردایەتی لەو شوێنە زەلیل و داماوە، ئەوە كەركوك و زەلیلی و داماوی كوردبوون و كوردایەتی لەو شارە كوردستانییە، تا بارزانی لە كەركوك بوو ئاڵای كوردستان لەو شارە دەشەكایەوە، دوای ئەوەی لە ١٦ی ئۆكتۆبەر بە پیلانێك و بە شێوەیەكی كاتی توانرا بارزانی لەو شارە دوور بخرێنەوە، بینیمان چۆن ئاڵای كوردستان خرایە خوارەوە، ئەوەش ئەو راستییەمان پێدەڵێ: بە گەڕانەوەی بارزانی بۆ كەركوك شكۆ و بەها بۆ كوردبوون و كوردایەتی دەگەڕێتەوە و ئاڵای كوردستان وەك جاران لە بەرزی دەشەكێتەوە.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕۆژنامه‌ی خه‌بات 08-07-2020 ژماره‌ 5970

دابه‌زاندن   …