خوێندنی باڵای عیراق ساڵی نوێی خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی دواخست

0
49

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عیراق ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ دواخست.

وه‌زاره‌تی ناوبراو رایگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2020 – 2021 له‌ 06-12-2020 ده‌ست پێ ده‌كات و له‌ 18-03-2021 كۆتایی دێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌، وه‌رزی دووه‌می خوێندن له‌ 11-04-2020 ده‌ست پێ ده‌كات و له‌ 22-07-2021 كۆتایی دێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ “به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه‌ ته‌ندروستییه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ (COVID-19) هاتووه‌ته‌ ئاواره‌وه‌، كاركردن به‌ میكانیزمی فێركردن به‌ ئۆنلاین به‌رده‌وام ده‌بێت”.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى غه‌یدا كه‌مبه‌ش ده‌كات

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی…