تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكا له‌ 30 ته‌مموز ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

0
49

خەبات: نەبەز روستایی:- یه‌كگرتووی خولی تۆپی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مریكا و سه‌ندیكای یاریزانان گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خولی باسكه‌ی ئه‌مریكا دوای وه‌ستانی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا. 

بڕیاریانداوه‌ كه‌ له‌دوای 30 ته‌مموزه‌وه‌ خوله‌كه‌ ده‌ست پێ بكاته‌وه‌، كه‌ بڕیاره‌ هه‌موو یارییه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگای (واڵت دیزنی وۆرۆڵد ریزۆرت) له‌ ئۆرلاندۆی هه‌رێمی فلۆریدا به‌ڕێوه‌بچێت، یاریزانه‌كان له‌ كرێنتین داده‌بن بۆ پارێزگاریان له‌ ڤایرۆسی كرۆنا.

به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ندیكای یاریزانان خانمه‌ ئاده‌م سیلڤه‌ر گوتی: پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای یاریزانان كارمان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ دابنێین و سه‌لامه‌تی یاریزانانیش له‌به‌رچاو بگرین.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شەڕی کتێب، لە کۆشکی سپیدا

غازی حەسەن                       کتێبەکەی (جۆن بۆلتن)، سەرەتای شەڕێکی گەورەی پێش ڕەشەبای ه…