یانه‌ی لیڤه‌رپوول بووه‌ پاڵه‌وانی خولی پریمه‌رلیگ

0
58

خەبات: نەبەز روستایی:- یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌فه‌رمی بووە پاڵه‌وانی خولی ئینگلته‌را(پریمه‌رلیگ) دوای ئه‌وه‌ی له‌یاری شه‌وی رابردوودا یانه‌ی مان سیتی به‌ 2-1گۆڵ دۆڕایه‌ یانه‌ی چێڵسی” له‌میانی گه‌ڕی 31ی خولی پریمه‌رلیگ.

به‌مه‌ش جیاوازی خاڵه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌پێشه‌نگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مان سیتی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م بۆ 23 خاڵ به‌رز بۆوه‌، له‌كاتێكدا هێشتا حه‌وت گه‌ڕی ماوه‌ خوله‌كه‌ كۆتایی بێت، یانه‌ی لیڤه‌رپوول خاوه‌نی 86 خاڵه‌و یانه‌ی مان سیتی هه‌ر به‌ 63 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌م مایه‌وه‌. به‌مه‌ش یانه‌ی سووره‌كانی میرسیساید دوای 30 ساڵ جارێكی دیكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر سه‌كۆی سه‌ركه‌وتنتی خولی پریمه‌رلیگ. 

دوای ئه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول به‌فه‌رمی بووه‌ پاڵه‌وانی خولی ئینگلته‌را ئێستا خۆی بۆ ئامانجی دیكه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ژماره‌ی یانه‌ی ئارسناڵ بشكێنێت و خه‌ونی نازناوی بێ شكستی له‌ده‌ستدا.

 كاتێك به‌رامبه‌ر یانه‌ی واتفۆرد دۆڕا، به‌ڵام هێشتا خاوه‌نی هه‌ندێك ژماره‌ی پێوانه‌ییه‌ و پاڵ به‌ یاریزانان ده‌نێت تا كۆتا وه‌رز له‌جه‌نگ دابن، لیڤه‌رپوول به‌ر له‌شكستی مان سیتی ته‌نها پێویستی به‌ دوو سه‌ركه‌وتن بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌، هانده‌رانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا ناتوانن له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان ئاهه‌نگی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ بگێڕن، به‌ڵام له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌چڕی ده‌ستیان به‌ ئاهه‌نگ گێڕان كردووه‌.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شەڕی کتێب، لە کۆشکی سپیدا

غازی حەسەن                       کتێبەکەی (جۆن بۆلتن)، سەرەتای شەڕێکی گەورەی پێش ڕەشەبای ه…