کەژاڵ مەحموود برینداری 13ی حوزەیرانی سلێمانی بۆ خەبات دەدوێت: یەکبوونی کورد و تەبایی نێو ماڵی کوردستانیان گەردی غوربەت و ئازارەکانم دەسڕنەوە

0
150

ساسان دەروێش – هۆڵەندا
بەهەر شێوەیەک بێ و لەهەر گۆشە نیگایەکەوەبێ ، دەست خستنە سەر برینەکانی شەڕی ناوخۆ بەسوێیە و پڕن لە ئازار ، بەتایبەتی بۆ کەسانێک کە سەرمایەو ماڵیان وگیانیان تیایدا بەخشیبێ ، بەڵام ناشکرێ وەک پەندوەرگرتن لە مێژوو ، ئەم هەمووە ژان و خەم و ماڵوێرانیە نەنووسرێنەوە ، تەنها لایەنی باش و جوانەکانی بنووسرێنەوە ، بەمەش بۆشاییەک لە مێژوویەکی تەندروست دروست دەبێ و ڕووداوەکان لەبەرچاوناگیرێن و چەند بارە دەبنەوە ، بێدەنگی هەتا هەتایش خەڵکانی سڤیلی تریش ڕاپێچی هەمان ڕووداو دەکەنەوە و بەمەش نەوەکانی دوای خۆمان نیگەران دەکەین و لەبەرانبەر مێژووشش ویژدانی خۆمان ئاسودە ناکەین .
ئەوەتا خاتوونێک بەناوی کەژاڵ مەحموود لەدایکبووی شاری سلێمانی و لەنێو خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر هەموو گەنجی خۆی بەئازاری جەستەی لە شەڕی ناوخۆ بەرێکرد ، وێنەی بریندارییەکەی بێ ویستی خۆی بووە هەوێنی سەدان بابەتی میدیاکان بە نووسراو بینراوەوە لە کوردستان ، بێئەوەی بزانن کێیە و ناوی چیە و لەکوێیە ، 26 ساڵ لەمەوبەر خاتوو کەژاڵ مەحموود لە ڕووداوێکی کارەساتباری شاری سلێمانی لە 13ی حوزەیرانی خوێناوی 1994 لە بەڕێکردنی تەرمی سەرکردە خاڵە عەفان لە نێو ئاپۆڕای خەڵک وبەشدار دەبێت وەک ئەو سەدان هاوشاریانەی هەم وەک هاوڕێباز و هەم وەک وەفایەک بۆ خزمەتی لەبەرچاوگرتنی ئەم پێشمەرگەیەی ئەیلول وگوڵان کە زیاتر لە 30ی ساڵی لە تەمەنی لە خەبات و تێکۆشاندا بەرێکردووە، لە دواسەفەری ئەم سەرکردەیەش بۆ گۆڕستان خاتوو کەژاڵ ویستی وەفایەک دەربڕێ وماڵئاویی لێبکات، لەسەرئەنجامی ئەو گردبوونەوە زۆرەی خەڵک و دەربڕینی هەست و سۆزیان بەدروشی جۆراو جۆر وخۆشەویستی بۆ بارزانی و خاڵە عەفان و پارتەکەی وای لە دەستەلاتدارانی ئەوسای شارکرد تەقە لە ڕێپێوانە ئاشتی وهێمنایەکە بکەن و خاتوو کەژاڵ مەحموود بریندارببێت و لەدوای ئەم ڕووداوە و بەبەردەوامی بڵاوبوونەوەی وێنەکەی وبەکارهێنانی لەگەڵ بابەتەکانی ڕووداوەکە ، بێدەنگی شکاندوو بەمشێوەیە بۆ خەبات بۆمان دوا .
هیوا خوازم ئەم کارەساتە دووبارە نەبێتەوە
سەرەتا خاتوو کەژاڵ باسی لە کارەساتەکەو بریندارییەکەی کرد وگوتی : ئەو ڕۆژەی هەوڵ بڵاوبوویەوە بۆ ڕۆژی داهاتوو تەرمی شەهید بەڕێ دەکرێ بۆ گۆڕستان ، پێم خۆشبوو وەک هاوشارییەکم و هاوڕێبازم لە پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری بکەم لە ماڵئاوایی کردنی ئەم سەرکردە جوامێرە ، بۆیە هەمان ڕۆژ لە کارگەی جلوبەرگی ئامادەکراوی سلێمانی مۆڵەتم وەرگرت پێڕانەگەیشتم بچمە مزگەوتەکەی کانێسکان، بۆیە فوڵکەی حەسیب سالح تێکەڵ بە ئاپۆڕای خەڵک بووم کە هەموو چاوبەفرمێسک و دڵتەنگ بوون بەم شەهیدبوونەی ئەم سەرکردەیە وبەرێپێوان بەنێو شەقامەکاندا ڕۆیشتین تاگەیشتینە فولکەی کاوە دەستکرا بەتەقەکردن لێمان لەدواوە چەند هاواریان لێکردم بگەڕێمەوە گوتم من ئافرەتم دەبێت هاوشانی تەرمەکە بڕۆم تابەردەرگای ماڵی خۆیان، بەداخەوە کاتێکم زانی کەوتم ولەهۆش خۆم چووم و فڕیندرام بۆنێو سەیارەیەک و دوورکەوتنەوەم لە ڕووداوەکە.
پاش ماوەیەک مانەوە لەو ماڵ ئەو ماڵ و ترس توانیم نەشتەرگەری بکەم وگوللەکە لەجەستەم دەرهێنن ودواتر دەرفەتم بۆ ڕەخسا بەهۆی خوشکەکەم چووم بۆ بەریتانیا لە ساڵی 1995 و هەرلەوێش هاوسەرگیرم کردو بوومە خاوەنی دووکوڕ ، بەڵام ئەوەی بۆ هەمیشە لەگەڵم مایەوە ناتەندروستی لەشم بووم کە هەمیشە بەڕێگایی نەخۆشخانەوەم ، هیوا خوازم ئەم کارەساتە دووبارە نەبێتەوە ببێتە پەندێک هیچمان قازنج نەکرد لە ماڵوێرانی زیاتر، ئەوەتا من شەهیدی زیندووم ، بەڵام هەرکاتێک یەکبوونی کورد و تەبایی نێو ماڵی کوردستانیان دەبیستم گەردی غوربەت و ئازارەکانم دەسڕنەوە.
کێ ئەم وێنەی منی چرکاندووە
هەروەها کەژاڵ مەحموود نەیشاردەوە کە بۆچی بێدەنگ بووە تائێستا ولە هێچ میدیاییەکەوە دەرکەوتنی نەبووە وگوتی : ساڵێک لە دوای کارەساتەکەو ئەو برینەی بووە هۆی ناتەندروستی هەمیشەیم و لە دەستدانی باوک و دایکم و نەگەڕانەوەم بۆ کوردستان هۆکاربوون بۆئەوەی لە هیچ میدییایەکدا قسە نەکەم ، ئەوەشی جێگایی سەرنجم بوو دەمبینی وێنەکەم زۆربەکاردەهات لەگەڵ بابەتەکان و تیڤییەکان بەڵام نەمدەزانی بەودەم ودەستەی لە کاتی بریندارییەکەم کێ ئەم وێنەی منی چرکاندووە تا چەند ساڵێک تێپەڕی ئینجا زانیم خۆتان چرکاندووتانە لەگەڵ کاک هۆشیارجاف ، بۆمن ئەم وێنەیە سەروەرییە کە بەویستی خۆم لە پێناو ڕێبازەکەم و وەفاداری بۆ شەهیدێکی پارتەکەم هەم بێت وشانازی پێوەبکەم بەڵام ئەوەی کە بۆ هەمیشە دڵگرانم دەکات لە دوای لەدەستدانی باوکم ودایکم ناکۆکی نێوماڵی کوردە بەهیوام بەیەک دەنگی ویەک هەڵوێستی هەمووان بتوانن سەرکەوتووبن بەسەر قەیرانەکان و ڕێگربن لە ناکۆکی و دووبەرەکی بە وردبوونەوە لە ڕەنج وکارەساتەکان تا کوردستان بەهێز بکەن .

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى غه‌یدا كه‌مبه‌ش ده‌كات

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی…