بەریتانیا.. ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا 42 هەزار كەسی تێپەڕاند

0
82

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، هەزارو 118 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، هاوكات 149 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكەش ئاشكرایكردووە، ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لەو وڵاتەدا، بۆ 307 هەزارو 980 حاڵەت بەرزبووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 42 هەزار و 230 كەس.

لە دوایین ٢٤ كاتكۆی رابردوودا، 167 هەزار و 23 پشكنینی (COVID-19) بۆ هاوڵاتیانی بەریتانیا ئەنجامدراوە و كۆی گشتیی پشكنینی ڤایرۆسەكە، گەیشتووەتە هەشت ملیۆن و 710 هەزار و 292 .

بەریتانیا لەڕووی ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەسەر ئاستی جیهان، لەدوای ئەمریكا و بەڕازیل لە پلەی سێیەمدایە و لەسەر ئاستی ئەوروپاش لە پلەی یەكەم دێت.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

لەکەشی خۆپارێزی کۆرۆنادا ١٤٤ هەزار قوتابی لە هەرێم چوونە هۆڵی تاقیکردنەوەکان

ئەمڕۆ شەممە ١١ی تەموز تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لەسەرتاسەری هەرێم بە بەشداری ١٤٤ ھەزار و ١٤٢…