محه‌مه‌د یاسینی پاڵه‌وانه‌ كورده‌كه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

0
77

خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ وڵاتی سوید، محه‌مه‌د یاسین  پاڵه‌وانی پێشووی كورد له‌ وه‌رزشی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

محه‌مه‌د یاسین ساڵانێكی زۆره‌ له‌ وڵاتی سوید نیشته‌جێیه‌ و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر تووشی نه‌خۆشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بوو، به‌پێی هه‌واڵه‌كان جه‌سته‌ی ئه‌م پاڵه‌وانه كورده‌ به‌ره‌نگارییه‌كی زۆری كۆڤید19ی كرد له‌نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیر بوو، ئه‌م ئیواره‌یه‌ له‌ ستۆكهۆڵم كۆچی دوایی كرد.

جێی باسه‌ محه‌مه‌د یاسین پاڵه‌وانێكی ناسراو بوو له‌سه‌ر ئاستی له‌سه‌ر عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئاسیا و خاوه‌نی چه‌ندین میدالیایه‌، كه‌ له‌ساڵی 1963 له‌هه‌ولیر له‌دایك بووه‌، له‌ ئۆلۆمپیادی 1984 وه‌ك تاكه‌ وه‌رزشوانی عێراق به‌شداری كرد و توانی پله‌ی چواره‌م به‌ده‌ست بهینیت.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شەڕی کتێب، لە کۆشکی سپیدا

غازی حەسەن                       کتێبەکەی (جۆن بۆلتن)، سەرەتای شەڕێکی گەورەی پێش ڕەشەبای ه…