له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 606 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

0
87

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌ هه‌مان وڵات زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 24/6/2020، له‌ ڕووسیا حه‌وت هه‌زار و 176 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 606 هه‌زار و 881 كه‌س. ‌

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ سێشه‌ممه‌‌ حه‌وت هه‌زار و 425 كه‌سى دیكه‌ له‌ ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.

هه‌ر له‌ ڕووسیا 154 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌شت هه‌زار و 513 كه‌س، تا ئێستاش له‌ ڕووسیا 368 هه‌زار و 822 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى غه‌یدا كه‌مبه‌ش ده‌كات

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی…