شاخەوان عەبدوڵڵا‮: ‬پارتی‮ ‬بە پەرۆشە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك

0
75

ئا‮- ‬خەبات‮:‬‮ ‬ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا باس لەو ململانی‮ ‬و ناسەقامگیرییە دەكات كە ئێستا لە كەركووك هەیە،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬لەدوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكۆتبەری‮ ‬2017‮ ‬دۆخی‮ ‬سەقامیگری‮ ‬ئەو ناوچەیە‮ ‬یەكجار خراپ بووە و چەكدارانی‮ ‬داعش سەریانهەڵداوەتەوە،‮ ‬هێزە ئەمییەكانیش ناتوانن بەرگری‮ ‬لە خۆیان و هاووڵاتییان بكەن،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا كە لەژێر چاودێری‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان كار دەكات لە چوارچێوەی‮ ‬ئەو لیژنەیەی‮ ‬بۆ ئاساییكردنەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك دروستكراوە،‮ ‬بە گوتەی‮ ‬ئەو،‮ ‬هەوڵی‮ ‬لیژنەكە نەهێشتنی‮ ‬تیرۆرە لە رێگەی‮ ‬گەڕاندنەوەی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئیداری‮ ‬و بۆ ئەو پارێزگایە،‮ ‬هاوكات باس لە چەند پرسێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬پەیوەست بە كەركووك دەكات‮.‬
تێكچوونی‮ ‬دۆخی
ئاسایشی‮ ‬كەركووك
شاخەوان عەبدوڵڵا لە سەرەتای‮ ‬باسەكەدا وێڕای‮ ‬ئاماژەدان بە دۆخی‮ ‬كەركووك و قۆناغ‮ ‬بە قۆناغی‮ ‬پەرەسەندنی‮ ‬گرووپە تیرۆریستییەكان لە ناوچەكە،‮ ‬دەڵێت‮: ‬دۆخی‮ ‬ئەمنی‮ ‬ناوچە دابڕاوەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكرێت لە سێ قۆناغی‮ ‬جیاواز هەڵسەنگاندنی‮ ‬بۆ بكرێت،‮ ‬ئەویش،‮ ‬دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێم تا هاتنی‮ ‬داعش،‮ ‬قۆناغێك دوای‮ ‬هاتنی‮ ‬داعش تا ساڵی‮ ‬2017‮ ‬و قۆناغی‮ ‬سێیەم،‮ ‬قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬ساڵی‮ ‬2017‮ ‬بوو‮. ‬وەك ئەوەی‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا باسی‮ ‬دەكات،‮ ‬هەر كام لە قۆناغە جیاجیاكانی‮ ‬دۆخی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬گرووپ و لایەنی‮ ‬جۆراوجۆر زیانیان بە سەقامگیری‮ ‬كەركووك گەیاندووە و دواجاریش سەپاندنی‮ ‬پارێزگار بە‮ ‬یەكجار دۆخی‮ ‬كەركووكی‮ ‬تێكداوە و نیگەرانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬شارەكەی‮ ‬لێكەوتووەتەوە‮.‬
شاخەوان عەبدوڵڵا هۆكاری‮ ‬تێكچوونی‮ ‬دۆخی‮ ‬ئەمنی‮ ‬كەركووك لە ئێستادا بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە هەوێنی‮ ‬رێكخراوە تیرۆریستییەكان كە خەڵكی‮ ‬ناوچەی‮ ‬حەویجە و رەشاد و ریاز بوون،‮ ‬دەستیان بەسەر شارەكەداگرتووە و نموونەش بۆ قسەكەی‮ ‬دێنێتەوە كە هەر حەویجەییەك پارێزگارە،‮ ‬قایمقامە و بە دڵی‮ ‬خۆیان هەڵسوكەوت دەكەن و دەڵێت‮: ‬دوای‮ ‬ریفراندۆم و خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬هێزێكی‮ ‬كوردی‮ ‬لەژێر گوشاری‮ ‬لایەنێكی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬بە شێوەیەك لە شێوەكان بۆ دەستبەسەرداگرتنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كەركووك،‮ ‬رێككەوتنێكی‮ ‬وایان كرد كە كەركووكیان لەژێر دەستی‮ ‬پێشمەرگە دەرهێنا و لە دوای‮ ‬ئەو بەروارەوە رەوشی‮ ‬ئەمنی‮ ‬كەركووك بەرەو تێكچوون چوو‮.‬
ئاساییبوونەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك بە هۆی‮ ‬خۆپیشاندانەكانی‮ ‬بەغدا تێكچوو
دۆخی‮ ‬كەركووك دوای‮ ‬ئەو هەموو ئاڵۆزیانە،‮ ‬لە ئەگەری‮ ‬رێككەوتنێك،‮ ‬یەكەم لە نێوان هێزە كوردییەكان خۆیان و دوایی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەغدا نزیك بوو‮. ‬شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت‮: ‬لیژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك كە لە لایەن نێردەی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكانەوە سەرپەرشتی‮ ‬دەكرێت و خاتوو پلاسخار خۆی‮ ‬چاودێری‮ ‬دەكات،‮ ‬لای‮ ‬پارتی‮ ‬من و لای‮ ‬یەكێتی‮ ‬كاك خالید شوانی‮ ‬بەشدار بووین‮. ‬زۆر لێژنەیەكی‮ ‬گەورە و سەركەوتوو بوو،‮ ‬چونكە هەموو دۆسییەكانی‮ ‬ئیداری،‮ ‬ئەمنی‮ ‬و سەربازیی‮ ‬تاوتوێ دەكرد و جیا لەوەش لێژنەیەكی‮ ‬حكوومیش هەبوو كە هەردوو لیژنەكە پەیوەندیمان هەبوو و هەموو رێككەوتنێك كرا و بڕیار بوو مانگی‮ ‬9ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬2019‮ ‬واژووی‮ ‬بكەین و حكوومەتی‮ ‬عێراق و هەرێمیش گەیشتنە رێككەوتن بۆ دروستكردنی‮ ‬هێزێكی‮ ‬هاوبەش لە كەركووك بەڵام قەیران لە عێراق دروست بوو و عادل عەبدولمەهدی‮ ‬دەستیلەكاركێشایەوە و ستافی‮ ‬نووسینگەكەشی‮ ‬كە ئەندامبوون لە لێژنەكان نەمان،‮ ‬بۆیە رێككەتنەكە نەچووە بوای‮ ‬جێبەجێكردن و تا ئێستاش هەر ماوە‮.‬
بەپێی‮ ‬رێككەوتنەكە وەك شاخەوان عەبدوڵڵا باسی‮ ‬كرد،‮ ‬بڕیار دراوە كە بارەگای‮ ‬حزبەكان هەموو بگەڕێتەوە و پاسەوانی‮ ‬خۆیان هەبێت و پێویست بەوە نەبێت خەڵكی‮ ‬باشوور و ناوەڕاستی‮ ‬عێراق بیانپارێزێت‮. ‬ئەو گوتیشی‮: ‬بەبێ چەك ناگەڕێینەوە و بۆیە بڕیار درا كە هیچ هێزێكی‮ ‬لێ نەبێت و فیرقەیەك دروست بكرێن لە هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬شارەكە و تا ئەو كاتیش هەموو هێزەكانی‮ ‬حەشد و ئیتحادی‮ ‬دەربچن،‮ ‬هێزێكیش دروست بكرێت بە دەوازدە هەزار سەربازەوە كەركووك بپارێزێت‮. ‬پۆلیس وەك خۆی‮ ‬بمێنێ و دەزگا زانیارییەكان لە خەڵكی‮ ‬كەركووك بێت و دۆسیەی‮ ‬ئەمنی‮ ‬كەركووك رادەستی‮ ‬كەركووكییەكان بكرێت‮. ‬
لیژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك لە ساڵی‮ ‬2019‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬دیالۆگ و لێكنزیككردنەوەی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬كەركووك دروست بووە و لە رێككەوتی‮ ‬2019/3/12‮ ‬یەكەم كۆبونەوەی‮ ‬لەبەغدا و لەژێر چاودێری‮ ‬و سەرپەرشتی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتوەكان دەستپێكرد،‮ ‬بەپێی‮ ‬قسەكانی‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا لە ئێستادا كە حكوومەتی‮ ‬كازمی‮ ‬دەستبەكار بووە و دۆخی‮ ‬ناوچەكەش رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپبوون دەچێت،‮ ‬ئەگەری‮ ‬دەستپێكردنی‮ ‬كاری‮ ‬ئەو لێژنانە هەیە‮.‬
گۆڕینی‮ ‬راكان جبووری‮ ‬وەك پارێزگار لە دەسەلاتی‮ ‬كازمی‮ ‬دایە
دەستبەكاربوونی‮ ‬مستەفا كازمی،‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەر لەسەرەتاوە پشتیوانی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬و كابینەكەی‮ ‬راگەیاند،‮ ‬ئەو ئومێدەی‮ ‬لای‮ ‬كورد دروستكردووە كێشە و ناكۆكییەكانیان چارەسەر بكرێت و مێزی‮ ‬دانوستان بكرێتە چەقی‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬گرفتەكان،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شاخەوان عەبدوڵڵا بە گومانەوە سەیری‮ ‬دۆخەكە دەكات و دەڵێت‮: ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێشتر كاتێك وەك لیژنەی‮ ‬ئاسایش و بەرگری‮ ‬كاری‮ ‬لەگەڵ كازمی‮ ‬كردووە،‮ ‬بەڵام ئەگەر هەیە لەژێر گوشاردا كازمی‮ ‬نەتوانێت هەموو خواستێكی‮ ‬كورد جێبەجێ بكات و دەڵێت‮: ‬دەبوایە رێككەوتینی‮ ‬سیاسی‮ ‬بكرێت لەسەر هەموو بابەتەكان‮. ‬رەنگە كازمی‮ ‬لەژێر گوشاری‮ ‬شیعەدا هەموو شتێك نەتوانێت بكات‮. ‬ئەوان‮ (‬سیاسییەكانی‮ ‬شیعە‮) ‬تێڕوانینیان بەرانبەر ئێمە دوژمنكارانەیە و رای‮ ‬گشتی‮ ‬خۆشیان وا تێگەیاندووە و كە لەسەریان بارین‮. ‬لەبارە ئەگەری‮ ‬گۆڕینی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬كەركووك،‮ ‬كە كورد بە مافی‮ ‬خۆی‮ ‬دەزانێت،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت‮: ‬لە ئێستادا دانانی‮ ‬پارێزگاكان تەنیا لە دەسەڵاتی‮ ‬سەرۆكوەزیران دایە،‮ ‬لە پاڵ هەموو كێشە سیاسی‮ ‬و ئابوورییەكان كە ئێستا لە عێراق هەیە،‮ ‬بە لای‮ ‬ئەوان پرسی‮ ‬كەركووك زۆر گرنگە و جەختی‮ ‬لەوە كردەوە كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە پەرۆشە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك‮.‬
چەكدار كردنی‮ ‬هۆزەكان دژ بە داعش هەڵە بوو
سەرهەڵدانەوەی‮ ‬داعش،‮ ‬تەنیا گریمانەیەكی‮ ‬ئەمنی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكوو بەواقیع جموجۆڵەكانی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬لە هەندێك ناوچە،‮ ‬ئەو نیگەرانییەی‮ ‬لای‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دروستكردووە كە بەئاشكرا لەسەر ئاستی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێم،‮ ‬پەرلەمان و سەرۆكوەزیران،‮ ‬لەبارەی‮ ‬دۆخی‮ ‬هەندێك ناوچەی‮ ‬عێراق بە تایبەتی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم لەنێوان بەغدا و هەولێر هێنایە دەنگ،‮ ‬وێڕای‮ ‬هۆشداریدان لە پەرەسەندنی‮ ‬تیرۆر،‮ ‬رێكخستنە چەكدارییە نهێنییەكانی‮ ‬داعش رۆژانە پەلاماری‮ ‬نەك تەنیا هێزە ئەمنییەكان دەدەن،‮ ‬بەڵكو جووتیارانی‮ ‬كورد و دەغڵودانیشیان لە دەستی‮ ‬هێرشەكانیان پارێزراو نین و گەیشتووەتە ئەو ئاستەی‮ ‬كە بە گوتەی‮ ‬شایەتحاڵان بتوانن لە بۆشایی‮ ‬ئەمنی‮ ‬هەندێك ناوچە كەڵك وەربگرن و كۆنترۆڵی‮ ‬ناوچەكە بكەن‮.‬
شاخەوان عەبدوڵڵا،‮ ‬وەك كەسایەتییەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دیاری‮ ‬كەركووك كە لەلایەن پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان نوێنەرایەتی‮ ‬ئەو لێژنەیە دەكات كە لەژێر چاودێری‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان كار دەكات بۆ ئاساییكردنەوەی‮ ‬دۆخەكە،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا لەو باوەڕەدایە كە دەستێكی‮ ‬دەرەكی‮ ‬لە پشت داعش بوو لە هێنانیان لە سووریاوە بۆ عێراق و گوتی‮: ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬شارەكانی‮ ‬سووریا كەوتبووە ژێر دەستی‮ ‬داعش و دەسەڵاتی‮ ‬سووریا نزیك بوو لە رووخان،‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬شارەكانی‮ ‬كەوتبوون و داعش تەنگی‮ ‬بە رژێمی‮ ‬سووریا هەڵچنی‮ ‬بوو‮. ‬بۆیە گومانی‮ ‬ئەو هەبوو كە دەستێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬داعشی‮ ‬هێنا بۆ عێراق بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو گوشارانە لەسەر رژێمی‮ ‬سووریا نەمێنێت و داعش داخلی‮ ‬عێراق بوون‮.‬
بەگوتەی‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا كە ئەو كات ئەندام بوو لە لێژنەی‮ ‬بەرگری‮ ‬و ئاسایش و ئەركی‮ ‬لێكۆڵینەوە و نووسینی‮ ‬راپۆرتی‮ ‬تایبەت بووە لەسەر كەوتنی‮ ‬مووسڵ كە دووەم گەورەشاری‮ ‬عێراقە و خەلافەتەكەی‮ ‬داعشی‮ ‬تیادا راگەیەندرا،‮ ‬تەنیا‮ ‬300‮ ‬چەكداری‮ ‬داعش كە پێشتر مەشقیان پێكرابوو،‮ ‬هێرشیان كردووەتە سەر مووسڵ‮. ‬ئەو دەڵێت‮: ‬خەڵكی‮ ‬مووسڵ و دەورووبەری‮ ‬پێیان وابوو داعش فریادرەسیانە و پێیان وابوو ئەو زوڵمەی‮ ‬لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و میلیشیاكانەوە كە پێیان دەگوترا هێزی‮ ‬سەفەوی‮ ‬و سەرانەیان لێوەردەگیرا و كوڕیان لێ دەبردرا و دواییش تاوانی‮ ‬تیرۆریان دەخستنە پاڵ،‮ ‬بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە پێیان وابوو رزگاریان دەكات،‮ ‬بۆیە خۆیان تەسلیمی‮ ‬داعش كرد و ئەو هەڵستانەوە جەماوەرییە وایكرد كە زۆربەی‮ ‬هێزە ئەمنییەكانیش نەتوانن پێشیان پێ بگرن كە تەنها لەناو مووسڵ،‮ ‬65‮ ‬هەزار كەسی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و سەربازیی‮ ‬هەبوون‮.‬
ئۆپەراسیۆنی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق لە دوایین بنكەی‮ ‬داعش واتە ناوچەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كەركووك بۆ شاخەوان عەبدوڵڵا جێگای‮ ‬گومانە و نایشارێتەوە كە ئاگاداری‮ ‬ئەوە نییە لە چوار هەزار چەكداری‮ ‬رێكخراوەكە چەند كەس گیراون‮ ‬یان كوژراوە و دەڵێت‮: ‬سوپای‮ ‬عێراق بەر لە‮ ‬16‮ ‬ئۆكتۆبەر ئۆپەراسیۆنێكی‮ ‬لە ناوچەكانی‮ ‬حەویجە ئەنجام دا و بەپێی‮ ‬راپۆرتەكانی‮ ‬ئێمە وەك لیژنەی‮ ‬ئاسایش و بەرگری‮ ‬كە بەرزمان كردەوە بۆ فەرماندەی‮ ‬هێزەكان كە عەبادی‮ ‬بوو،‮ ‬حەویجە دوایین ناوچەی‮ ‬عێراق بوو كە لە داعش پاككرایەوە و چوار هەزار چەكداری‮ ‬تیادا بوو،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬ئۆپەراسیۆنەكە‮ ‬یەك داعش نە دەستگیر كرا و نە كوژرا‮. ‬كەواتە ئەو داعشانە بۆ كوێ چوون؟ مانەوەی‮ ‬ئەو چەكدارانە و بوونی‮ ‬بۆشایی‮ ‬ئەمنی‮ ‬لەو ناوچانە بۆتە هۆكاری‮ ‬ناسەقامگیری‮ ‬ئەمنی‮.‬
‬یەكەم رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬داعش
ئەو ئەندامەی‮ ‬پێشووی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاسایش و بەرگریی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق باس لە‮ ‬یەكەم رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬داعش دەكات دوای‮ ‬ئەو هەموو پێشرەوییەی‮ ‬كە چەكدارانی‮ ‬رێكخراوەكە كردبوویان و دەڵێت پڕۆژەیەكی‮ ‬ئەمەریكییەكان هەبوو كە ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە هاوبەشی‮ ‬لەلایەن هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و سوپاسی‮ ‬عێراقەوە بپارێزرێت،‮ ‬بڕیار درا كە لە كەركووك بەشی‮ ‬باشوور و رۆژئاوای‮ ‬باشوور بكەوێتە دەست سوپای‮ ‬عێراق و باكوور و رۆژهەڵاتی‮ ‬كەركووكیش كەوتە دەست هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و تا‮ ‬2014‮ ‬ئەو دۆخە بەو شێوەیە بوو و تا ئەو كاتەی‮ ‬كە سوپای‮ ‬عێراق لە ناوچەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬داڕما و چۆلیان كرد و مەترسی‮ ‬هات و گەیشتە شەریكەی‮ ‬غازی‮ ‬كەركووك كە تەقینەوەی‮ ‬یان دەست بەسەرداگرتنی‮ ‬كاریگەری‮ ‬لەسەر هەموو كوردستان و ناوچەكەش دەبوو‮. ‬بۆیە پێشمەرگە و خەڵكی‮ ‬ناوچەكە بەپەلە رووبەڕووی‮ ‬داعش بوونەوە و ئەوە‮ ‬یەكەم رووبەرووبوونەوەی‮ ‬داعش بوو و لە مەخمووریش پێشمەرگە رووبەڕوویان بوویەوە و بەو شێوەیە پێشمەرگە بڕیاری‮ ‬دا كە ناوچەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بپارێزێت،‮ ‬بۆیە هەزاران شەهید و بریندارمان دا بۆ ئەوەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬خورماتوو،‮ ‬مەخموور نەكەوێت،‮ ‬شنگال كەوت،‮ ‬بەڵام بە خوێنی‮ ‬پێشمەرگە رزگار كرایەوە‮. ‬
هۆكاری‮ ‬كشانەوی‮ ‬ئەمەریكا لە هەندێك ناوچەی‮ ‬عێراق
شاخەوان عەبدوڵڵا پەردە لەسەر هۆكاری‮ ‬كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا لە عێراق هەڵدەماڵێت و داوایەكی‮ ‬مایك پۆمپیۆ لە عادل عەبدولمەهدی‮ ‬ئاشكرا دەكات كە سەری‮ ‬نەگرتووە،‮ ‬بۆیە ئەمەریكییەكان بڕیاری‮ ‬كشانەوەیان لە هەندێك ناوچەی‮ ‬عێراق داوە‮. ‬ئەو لەم بارەیەوە گوتی‮: ‬مانگی‮ ‬شەشی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو،‮ ‬وەزیری‮ ‬بەرگریی‮ ‬ئەمەریكا پەیامێكی‮ ‬بە عادل عەبدولمەهدی‮ ‬دا كە ئەوان لەگەڵ نەمانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبین،‮ ‬یان تێكەڵكردنی‮ ‬بە هێزەكانی‮ ‬دیكە‮ (‬سوپا و پۆلیس و‮ ..) ‬یان بە ئامانج دەكرێت‮. ‬بۆیە عادل عەبدولمەهدی‮ ‬كۆبوونەوەیەكی‮ ‬كرد لەگەڵ ئەوان حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و بڕیارێكی‮ ‬دەركرد لەگەڵ وەزارەتی‮ ‬بەرگریی‮ ‬عێراق تێكەڵ بكرێن،‮ ‬بەڵام دواجار سەركردەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬پاشگەزبوونەوە و وەك خۆیان مانەوە و ئەوە وایكرد كە لە زۆر ناوچە دوور بكەونەوە و بارەگاكانی‮ ‬خۆیان كەم بكەنەوە‮. ‬ئەگەر حكوومەتی‮ ‬عێراق ئەو داوایەی‮ ‬ئەمەریكییەكانی‮ ‬جێبەجێ بكردبایە،‮ ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬ئەو هێزانە و چوونی‮ ‬بۆ ژێر ركێفی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬هێزە چەكدارەكان،‮ ‬ئەو بارەگایانەی‮ ‬خۆی‮ ‬نەدەگواستەوە و كەمی‮ ‬نەدەكردەوە و دواجار هاوكاری‮ ‬لەگەڵ دەزگاكانی‮ ‬هەواڵگری‮ ‬دەكرد و ئەوە دەبووە هۆی‮ ‬ئەو میلیشیایانەی‮ ‬ئەگەر لەناو سوپادابان،‮ ‬نەتوانن ئەجێندای‮ ‬بیانی‮ ‬جبەجێ بكەن‮. ‬گوتیشی‮: ‬یەكێك لە دۆسیە هەستیارەكان كە كازمی‮ ‬لەسەرێتی‮ ‬چارەسەری‮ ‬بكات،‮ ‬دۆسیەی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبییە‮. ‬
تا ئێستاش ئاسمانی‮ ‬عێراق و هەستانی‮ ‬F16‮ ‬بە ئەمری‮ ‬ئەمەریكییەكانە
كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا لە ناوچەكانی‮ ‬كەركووك وەك فاكتێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆ واڵاكردنەوەی‮ ‬دەرگای‮ ‬جموجۆڵی‮ ‬داعش لە ناوچەكە سەیر دەكرێت و بەپێی‮ ‬قسەكانی‮ ‬ئەو ئەندامەی‮ ‬پێشووی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاسایش و بەرگری‮ ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران،‮ ‬ئەمەریكییەكان بۆ پاراستنی‮ ‬بنكەكانی‮ ‬خۆیان چاودێری‮ ‬ناوچەكە دەكەن و رۆژانە دەرچوونیان هەیە و كێوماڵی‮ ‬ناوچەكە دەكەن،‮ ‬بۆیە بوونی‮ ‬ئەوان خزمەت بە سەقامگیری‮ ‬لە ناوچەكە دەكات‮. ‬ئاشكرایشی‮ ‬دەكات كە سەرەرای‮ ‬ئەوە عێراق فڕۆكەی‮ ‬F16ی‮ ‬وەرگرتووە،‮ ‬بەڵام تا ئێستاش هەستانی‮ ‬ئەو فڕۆكانە لە دەسەلاتی‮ ‬ئەمریكییەكاندایە و ئاسمان بە دەستی‮ ‬ئەوانەوەیە‮. ‬دەشڵێت‮: ‬تا ئێستا توانای‮ ‬سەربازی‮ ‬عێراق لەو ئاستەدا نییە كە بتوانێت رووبەڕووی‮ ‬ئەو دۆخە ببێتەوە وەك ئەوەی‮ ‬ئەمریكییەكان لە توانایاندایە‮.‬
‬چەكداركردنی‮ ‬هۆزەكان ئەزموونێكی‮ ‬شكستخواردووی‮ ‬عێراقە
چەكداركردنی‮ ‬هۆزەكان كە حكوومەتی‮ ‬عێراق لە هەندێك ناوچەی‮ ‬ئەو وڵاتە وەك پلانێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬تیرۆر بەكاری‮ ‬دەهێنێت،‮ ‬بە بۆچوونی‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا تەسلیمبوونی‮ ‬عێراقە بەو راستییەی‮ ‬كە لەو وڵاتە هەیە‮. ‬ئەو پێیوایە كە لە نەبوونی‮ ‬سوپادا كە بەرگەی‮ ‬شەڕی‮ ‬تیرۆری‮ ‬نەگرتووە لە هەندێك ناوچەدا،‮ ‬چەكداری‮ ‬هۆزەكان دادەمەزرێنن كە شەڕ‮ ‬لەنێوان هۆزەكان و چەكدارانی‮ ‬تیرۆریست دروست بێت،‮ ‬بەڵام بە پێچەوانەوە داعش هەر لەو خەڵكە و دیسان ئەزموونی‮ ‬سەحواتمان هەیە كە لە ئەنبار و كەركووك دروستكران‮. ‬سەحەوات بە رۆژ پیاوی‮ ‬دەوڵەت و بە شەو پیاوی‮ ‬ئەلقاعیدە و گرووپە تیرۆریستییەكان بوون‮. ‬ئێستا بەهەمان شێوە ئەو ئەزموونە دووبارە دەكرێتەوە‮. ‬شاخەوان عەبدوڵڵا نەیشاردەوە كە چەكداركردنی‮ ‬ئەو هۆزە عەرەبانە بە تایبەتی‮ ‬لەو ناوچانەی‮ ‬كە پێكهاتەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دیكەیشی‮ ‬تیادایە،‮ ‬مەترسییەكی‮ ‬دیكەش دروست دەكات بۆ پێكدادان لە داهاتوودا‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئۆپەراسیۆنەكەی‮ ‬توركیا و سێ لایەنی‮ ‬زیانلێكەوتوو

شاخەوان برایم عەبدوڵڵا‮ ‬ ئۆپەراسیۆنی‮ ‬سەربازیی‮ ‬توركیا‮ 0202 ‬بۆ سەر پەكەكە لە باكوور و…