وەزیری تەندروستیی ئێران: کۆرۆنا تا دوو ساڵی دیکە دەمێنێت

0
89

وەزیری تەندروستیی ئێرانی رایدەگەیەنێت، کە رەنگە پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا تا دوو ساڵی دیکە بمێنێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 21-6-2020، سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، ئێران هێشتا لە قۆناغی یەکەمی پەتای کۆرۆنا دایە.

سەعید نەمەکی هەروەها رایگەیاندووە، سروشتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کرمان لە باشووری ئێران جیاوازە لە سروشتی ڤایرۆسەکە لە ناوچەکانی دیکە، بۆیە رێژەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە ناوچەکانی ئێران، جیاوازە.

وەزیری تەندروستیی ئێران ئاشکراشی کردووە، کە رێژەی %87ـی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا، کەسانی قەڵەون یان نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرەیان هەیە.

سەعید نەمەکی گومانی خۆی لە مانەوەی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە نیشان داوە و رایگەیاندووە، رەنگە لانی کەم پەتای کۆرۆنا تا دوو ساڵی دیکە لە ئێران بمێنێتەوە.

تا ئێستا 202 هەزار و 584 کەس لە ئێران تووشی پەتای کۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیشدا، نۆ هەزار و 507 کەس گیانیان لەدەست داوە.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى غه‌یدا كه‌مبه‌ش ده‌كات

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی…