لە سلێمانی پێنج هونەرمەند تووشی کۆرۆنا بوون

0
241

تائێستا لە باشووری کوردستان پێنج هونەرمەند تووشی کۆرۆنا بوون، کە سەرجەمیان دانیشتووی پارێزگای سلێمانین.

نیاز نووری، سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوه‌ : “تائێستا پێنج هونەرمەند کە ئەکتەر و گۆرانیبێژن لە باشووری کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و سەرجەمیان خەڵکی شاری سلێمانین”.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ئەو هونەرمەندانە، نیاز نووری گوتی: “تەندروستییان جێگیرە، تەنیا هونەرمەند عەتا چاوشین ژیانی لە مەترسیدا بوو، بەڵام دوای ئەوەی ژنێک پلازمای خوێنی پێبەخشی، ئەویش تەندروستی باش بووە”.

ئەو هونەرمەندانەی تووشی کۆرۆنا بوون:

1– عەتا چاوشین، گۆرانیبێژ.

2 ئازادی مەحموود تۆفیق، گۆرانیبێژ.

3 تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری شانۆی سلێمانی.

4– نەرمین کاوانی، ئەکتەر.

5– یاسین قادر بەرزنجی، ئەکتەر.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى غه‌یدا كه‌مبه‌ش ده‌كات

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی…