سعوودییه‌ ئیدانه‌ی “دوژمنكاری” توركیا و ئێران دژی عێراق ده‌كات

0
100

حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌ ئیدانه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا و تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی ئێرانی بۆ “خاكی عێراق” كرد و ئه‌و كرده‌وانه‌ی به‌ “دوژمنكارانه‌” وه‌سفكرد.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه‌ له‌ رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاندووه‌، دوژمنكاری توركی و ئێرانی بۆ سه‌ر خاكی عێراق ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و ئه‌و كرده‌وانه‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌ له‌ كاروباری وڵاتێكی “عه‌ره‌بی” و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر خاكه‌كه‌ی و هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌ له‌ ئاسایشی عه‌ره‌بی و هه‌رێمایه‌تی و پێچه‌وانه‌ی ئاشكرای بنه‌ما و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه‌ پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه‌.

K24

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى غه‌یدا كه‌مبه‌ش ده‌كات

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی…