ئەحمەد رازی.. داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی‮ ‬رینماییە تەندرووستییەكان بن

0
90

دوای‮ ‬كەرەنتینەكردن و چاودێری‮ ‬ئەحمەد رازی‮ ‬ئەستێرەی‮ ‬پێشووی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق لە نەخۆشخانە،‮ ‬بەبەردەوام عەدنان درجال وەزیری‮ ‬وەرزش و لاوانی‮ ‬عێراق لەگەڵیدا لەپەیوەندی‮ ‬بووە و لەتەندروستی‮ ‬پرسیوەتەوە‮.‬
دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەحمەد رازی‮ ‬لە ئەكاونتی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە فەیسبووك بڵاویكردەوە كە هەستی‮ ‬بە تەنگەنەفەسی‮ ‬و بەرزبوونەوەی‮ ‬پلەكانی‮ ‬گەرمای‮ ‬كرد،‮ ‬ناچار رووی‮ ‬كردە نەخۆشخانەوە و پێی‮ ‬راگەیەندرا كە تووشی‮ ‬ئەو پەتایە بووە،‮ ‬عەدنان درجال بەردەوام لەسەر هێل بووە لەگەڵی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬هەرچی‮ ‬پیویست بیت بۆی‮ ‬بكریت،‮ ‬لەبەرامبەر ئەمەشدا رازی‮ ‬ئەستێرەی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق سوپاسی‮ ‬وەزیر و هەموو ئەوانەی‮ ‬كرد لەهەواڵیان پرسیوە‮.‬
لەلایەكی‮ ‬دیكەوەش ئەحمەد رازی‮ ‬هەوادارانی‮ ‬خۆی‮ ‬ئاگادار كردەوە كە ئەو تەندروستی‮ ‬باشە و لەهەمان كاتیش داوای‮ ‬لە هاوڵاتیان كرد كە پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەكان و دووركەونە لەبەریەك كەوتن و قەرەبالغی‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شاخەوان عەبدوڵڵا‮: ‬پارتی‮ ‬بە پەرۆشە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك

ئا‮- ‬خەبات‮:‬‮ ‬ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا باس لەو م…