محەمەدی‮ ‬حاجی‮ ‬مەحمود: هەتا شاخەكانی‮ ‬كوردستان مابن كوردیش هەر دەمێنێت

0
121

خەبات‮: مەریوان نەقشبەندی:- سكرتێری‮ ‬حزبی‮ ‬سۆسیالیستی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات باس لەئایندەی‮ ‬كورد لە ناوچەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دەكات و تەئكید دەكاتەوە كە تەنها شاخەكانی‮ ‬كوردستان دۆستی‮ ‬راستەقینە و هەمیشەیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردن و نابێ شاخەكانمان لەبیربكەین‮.‬

محەمەدی‮ ‬حاجی‮ ‬محمود سكرتێری‮ ‬حزبی‮ ‬سۆسیالیستی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كە‮ ‬یەكێكە لەسەركردە سەربازییە قارەمان و خاوەن هەڵوێستە نەتەوەییەكانیش لەلێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات لەبارەی‮ ‬كێشەی‮ ‬نێوان حكوومەتی‮ ‬عێراق و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەڵێت‮: ‬كێشەی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا كێشەی‮ ‬مووچە نییە و كێشەی‮ ‬مووچەش نەبووە،‮ ‬بەڵكو كێشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و مێژووییە و كێشەی‮ ‬خاك و تەعریبكردنی‮ ‬كوردستان و دژایەتی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە لەپتەوكردنی‮ ‬قەوارەی‮ ‬ئیداری‮ ‬و ئابووری‮ ‬خۆیدا‮.‬

سكرتێری‮ ‬حزبی‮ ‬سۆسیالیستی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەروەها دەڵێت‮: ‬حكوومەتەكانی‮ ‬عێراق لەدوای‮ ‬رووخانی‮ ‬سەددامەوە بە هاوكاری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و رەزامەندی‮ ‬و بێدەنگی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەك هەوڵی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬درز و ئاژاوەیان لەنێوان هێزە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان و پەرتكردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد داوە و لوتكەی‮ ‬هەوڵەكانیان گەلەكۆمەیان بوو دژی‮ ‬بریارە مێژووییەكەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬خەڵكی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان كە تووشی‮ ‬شۆك بوون كاتێ سووربوونی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و‮ ‬92%ی‮ ‬دەنگدەرانی‮ ‬كوردستان دەنگیان بەسەربەخۆیی‮ ‬دا،‮ ‬بۆیە لەوكاتەوە هاجسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان ئۆقرەی‮ ‬لە سیاسییەكانی‮ ‬عێراق بڕیوە و كێشەی‮ ‬راگرتنی‮ ‬بودجە و مووچەی‮ ‬حكوومەت و خەڵكی‮ ‬كوردستانیش ئەم ترسەیە نەك مەوزوعی‮ ‬تەسلیم كردن‮ ‬یان تەسلیم نەكردنی‮ ‬نەوت‮. ‬

محەمەدی‮ ‬حاجی‮ ‬مەحمود گوتیشی‮: ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم كارتی‮ ‬زۆر بەهێز و كاریگەریی‮ ‬لەبەردەستدایە كە لەبەرامبەر بڕینی‮ ‬بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەدژی‮ ‬بەغدا بەكاریبێنێ،‮ ‬بەڵام ئەو كارتانە كاتێ بەسوود و كاریگەر دەبێت كە كورد لەناوخۆیدا‮ ‬یەك دەنگ و‮ ‬یەك دەست بێت و واز لەچەلەحانەی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬بێنین و كێشە ناوخۆییەكانمان چارەسەر بكەین‮ ‬یان وەلاوەی‮ ‬بنێین‮. ‬
هەروەها لەبارەی‮ ‬رۆڵی‮ ‬سەرۆك بارزانییەوە لەم بارودۆخەی‮ ‬كوردستان سكرتێری‮ ‬حزبی‮ ‬سۆسیالیستی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەڵێت‮: ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەنگی‮ ‬یەكلاكەرەوەی‮ ‬لەهەر كێشەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق و ناوچەكە هەیە و پێگە و مێژووی‮ ‬خەبات و پێشمەرگایەتی‮ ‬و سیاسی‮ ‬هیچ كوردێك و تەنانەت دوژمنانی‮ ‬كوردیش ناتوانن لەبەرچاوی‮ ‬نەگرن‮. ‬

كاكە حەمەی‮ ‬حاجی‮ ‬مەحمود داوا لەخەڵكی‮ ‬كوردستانیش دەكات لەم بارودۆخەی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان و جیهان بگەڕێنەوە بۆ دەشت و باخ و ئاو و كارە دەستییە جوانەكانیان بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانین پشت بەخۆمان ببەستین چونكە ئەگەر چارەسەر بۆ ئەم پەتایە و ئەم بارودۆخە خراپە نەدۆزرێتەوە ئەوا نەوت چارەسەری‮ ‬دەردی‮ ‬گەلان ناكات‮. ‬هەروەها گوتی‮: ‬شاخەكانی‮ ‬كوردستان هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬مانەوەی‮ ‬كورد بووە دوای‮ ‬ئەم هەموو ئەنفال و كیمیاباران و تەعریب و كۆمەڵكوژییە،‮ ‬بۆیە دەبێ هەمیشە شاخ و دەشت و ئاو و باخەكانی‮ ‬كوردستانمان لەیاد بێت و بەوەفا بین بۆیان‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شەڕی کتێب، لە کۆشکی سپیدا

غازی حەسەن                       کتێبەکەی (جۆن بۆلتن)، سەرەتای شەڕێکی گەورەی پێش ڕەشەبای ه…