لەماوەی‮ ‬یەك حەفتەدا نزیكەی 5 ‮هەزار دۆنم گەنم و پووش و پاوان لە سنووری‮ ‬هەڵەبجە و شارەزوور سووتاون

0
93

خەبات‮: ‬عەلی‮ ‬بانیشاری:- بەپێی‮ ‬چەند ئامارێكی‮ ‬نافەری‮ ‬لە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە و دەشتی‮ ‬شارەزوور لە ماوەی‮ ‬یەك هەفتەدا نزیكەی‮ ‬5 هەزار دۆنم گەنمی‮ ‬جووتیاران و پووش و پاوان سووتاوە‮. ‬بەوتەی‮ ‬جووتیارانی‮ ‬سنوورەكە هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئاگركەوتنەوەكان فڕێدانی‮ “‬جگەرە”ـیە‮. ‬یەكێك لەو جووتیارانەی‮ ‬7 دۆنم گەنمی‮ ‬سووتاوە دەڵێت‮: ‬هێشتا پارەی‮ ‬گەنمی‮ ‬ساڵانی‮ ‬2014 و‮ ‬2015م وەرنەگرتووە،‮ ‬كەچی‮ ‬رەنج و ماندووبوونی‮ ‬ئەمساڵیش بەهەدەرچوو‮. ‬جووتیارێكی‮ ‬دیكەش داوا لە حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەكات قەرەبووی‮ ‬زیانەكانیان بكاتەوە‮. ‬وتەبێژی‮ ‬بەرگری‮ ‬شارستانی‮ ‬هەڵەبجە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات هۆكاری‮ ‬ئاگركەوتنەوەكانی‮ ‬چەند رۆژی‮ ‬رابردوو نادیارن‮.‬

بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬شارستانی‮ ‬هەڵەبجە رایگەیاند‮: ‬9ـی‮ ‬ئەم مانگە توانیوویانە ئاگرێك لە شاخی‮ ‬بەمۆ كە لە سنووری‮ ‬بەڕێوەبەرایەتیان نەبووە كۆنتڕۆڵ بكەن كە بۆ ماوەی‮ ‬3 رۆژ بوو ئاگرەكە بەردەوام هەبوو‮. ‬بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویكردووەتەوە بۆ ماوەی‮ ‬6 كاتژمێر تیمەكانییان بە بەردەوامی‮ ‬سەرقاڵی‮ ‬كوژاندنەوەی‮ ‬ئاگرەكەی‮ ‬شاخی‮ ‬بەمۆ بوون‮. ‬شاخی‮ ‬بەمۆ دەكەوێتە نێوان ناحیەی‮ ‬مەیدان لە سنووری‮ ‬ئیدارەی‮ ‬گەرمیان و ناحیەی‮ ‬بەمۆی‮ ‬سەر بەپارێزگای‮ ‬هەڵەبجە‮. ‬

كێشەی‮ ‬زوو كۆنتڕۆڵ نەكردنی‮ ‬بەشێك لەو ئاگرانەی‮ ‬لە ناوچە شاخاوییەكانی‮ ‬سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە دەكەنەوە بۆ بوونی‮ “‬مین و تەقەمەنی‮” ‬دەگەڕێتەوە‮. ‬2ـی‮ ‬ئەم مانگەش بەهۆی‮ ‬كەوتنەی‮ ‬دوو ئاگری‮ ‬گەورە لە گوندەكانی‮‬خێڵی‮ ‬حەمە،‮ ‬بانیشار،‮ ‬عامورە،‮ ‬تەپەكوڕە،‮ ‬دەرەشیش‮ ‬لە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە زیاتر لە‮ ‬3 هەزار دۆنم گەنمی‮ ‬جووتیاران و پووش و پاوان سووتا‮. ‬زانیار عومەر،‮ ‬وتەبێژی‮ ‬بەرگری‮ ‬شارستانی‮ ‬هەڵەبجە راگەیاند‮: ‬ئاگركەوتنەوەكان بەهۆكارێكی‮ ‬نادیار نەبوون‮.‬

عەلی‮ ‬حەمەلاو،‮ ‬یەكێك لەو جووتیارانەی‮ ‬چەندین بەهۆی‮ ‬ئاگركەوتنەوەكەی‮ ‬2ـی‮ ‬مانگی‮ ‬گوندی‮ ‬بانیشاری‮ ‬سەر بە پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە زیانێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بەركەوتووە‮. ‬ئەو دەڵێت‮: ‬بەشێك لە ئاگركەوتنەوەكان بەهۆی‮ ‬فڕێدانی‮ ‬جگەرەوەیە،‮ ‬جگەرەكێش دوای‮ ‬كێشانی‮ ‬جگەرەكەی‮ ‬بە تەواوی‮ ‬ناكوژێنێتەوە و دەبێتە هۆی‮ ‬ئاگركەوتنەوە‮. ‬دەشڵێت‮: ‬بڕیار بوو دوای‮ ‬چەند رۆژێكی‮ ‬تر دەڕاسە گەنمەكەم بۆ بدورێتەوە،‮ ‬بەڵام ئاگر هیچی‮ ‬بۆ نەهێشتمەوە‮. ‬ناوبراو سوپاسی‮ ‬تیمەكانی‮ ‬بەرگری‮ ‬شارستانی‮ ‬و پۆلیسی‮ ‬دارستان دەكات كە هەوڵێكی‮ ‬زۆریان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬ئاگرەكە داوە‮. ‬عەلی‮ ‬حەمەلاو داوا لە حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەكات قەرەبووی‮ ‬جووتیارە زیان لێكەوتووەكان بكاتەوە‮.‬

هەر بەهۆی‮ ‬ئاگركەوتنەوە‮ ‬6 و‮ ‬7ـی‮ ‬مانگ لە گوندەكانی‮‬بێڕەشكە،‮ ‬كانی‮ ‬سپیكە‮ ‬لە سنووری‮ ‬شارەزوور نزیكەی‮ ‬2 هەزار دۆنم گەنم و پووش سووتا،‮ ‬پاش هەوڵێكی‮ ‬زۆر تیمەكانی‮ ‬بەرگری‮ ‬شارستانی‮ ‬سەیدسادق تووانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن‮. ‬كەریم مەحمود،‮ ‬جووتیارێكی‮ ‬نیشتەجێی‮ ‬قەزای‮ ‬سەیدسادقە،‮ ‬ئەو دەڵێت‮: ‬بەهۆی‮ ‬ئاگركەوتنەوە‮ ‬7 دۆنم گەنمم سووتاوە و زیانێكی‮ ‬زۆرم بەركەوتووە‮. ‬ئەو جووتیارە گوتیشی‮: ‬هێشتا پارەی‮ ‬گەنمی‮ ‬ساڵانی‮ ‬2014 و‮ ‬2015م وەرنەگرتووە كە زیاتر لە‮ ‬5 ملیۆن دینارە‮. ‬كەریم مەمحمود كە ماوەی‮ ‬28 ساڵە جووتیارە دەشڵێت‮: ‬دەبێت ئەو كەسانە سزای‮ ‬توند بدرێن كە دەبنە هۆی‮ ‬ئاگركەوتنەوە و ماڵوێرانكردنی‮ ‬خەڵك‮. ‬ئەوەشی‮ ‬گوت‮: ‬ئەگەر سزای‮ ‬توند دانەندرێت بۆ ئەو كەسانەی‮ ‬ئاگر دەخەنەوە،‮ ‬هەموو ساڵێك جووتیار تەنها ماندووبوونی‮ ‬بۆ دەمێنێتەوە‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شەڕی کتێب، لە کۆشکی سپیدا

غازی حەسەن                       کتێبەکەی (جۆن بۆلتن)، سەرەتای شەڕێکی گەورەی پێش ڕەشەبای ه…