كۆڕۆنا و سیاسه‌تی چه‌واشه‌

0
749

سه‌لام عبدوڵڵا

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ئاشكرابوونی په‌تای كۆرۆنا له‌ هه‌رێم ، ده‌ستوبرد كۆمه‌ڵیك هه‌نگاوی به‌جێ ی نا بۆ پاراستنی دانیشتوانی هه‌رێم كه‌ زۆر له‌ پێشتر بوو له‌ وڵاتانی  ده‌ر و دراوسێ و بگره‌ زۆر وڵاتی ڕۆژئاواییش .

 هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ژماره‌ی توشبووان له‌ ماوه‌ی 3 مانگی پێشوو له‌ ئاستێكی زۆرباشدا بوو ، ته‌نانه‌ت ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی  په‌سه‌ند و ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی  دا .

به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌جێیانه‌ی حكومه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێك حیزب و لایه‌نه‌وه‌ له‌باتی پشتیوانی كه‌وتنه‌ دژایه‌تی ، ئه‌و ڕێ و شوێنانه‌ی كه‌ حكومه‌ت په‌یڕه‌وی ده‌كرد بۆ پاراستنی خه‌ڵكی،  ئه‌وان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نیشانیان ده‌دا و ده‌یانگووت بۆ نموونه‌ كه‌ره‌نتینه‌كردنی دانیشتووان مه‌به‌ست مووچه‌ نه‌دانه‌ ! و هاوكات هانی خه‌ڵكیان ده‌دا كه‌ سه‌رپێچی بكه‌ن و بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و سه‌رشه‌قامه‌كان ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانیش بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و هه‌لانه‌ی حكومه‌تییان بۆ پاراستنی خه‌ڵكی له‌و په‌تایه‌ كرده‌  مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی و كه‌وتنه‌ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكی و ته‌نانه‌ت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان ده‌كرد گوایه‌ ئه‌م په‌تایه‌ درۆیه‌ و وجودی نییه‌ له‌ هه‌رێم .

فه‌رموو ئه‌مڕۆ به‌ چاوی خۆتان ده‌بینن بارودۆخه‌كه‌ كه‌ ڕوو له‌ كوێ ده‌كات و مه‌ترسییه‌كه‌ی چۆن له‌به‌ر قاپی هه‌موومانه‌ ، چونكه‌ ئه‌و پابه‌ندنه‌بوونه‌ به‌ ڕێنماییه‌كان بۆته‌ هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبووان به‌ ئاستێكی زۆر مه‌ترسیدار كه‌ ئۆباڵی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م په‌تا جیهانییه‌یان كرده‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی و پابه‌ندبوونی خه‌ڵكیان به‌لاڕێدابرد .

ئێستا كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ئاسانكاری تێداكراوه‌ و دوكان و بازاڕ ده‌كرێته‌وه‌  پێویسته‌ خه‌ڵكیش بۆ پاراستنی خۆیان و خانه‌واده‌ و خه‌ڵك ئیتر به‌ جدی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن ، ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌ی ( ده‌مامك و ده‌سته‌وانه‌ و خۆپارێزی له‌ شوێنی‌ قه‌ره‌باڵغ و  په‌یڕه‌وی راگرتنی پاك و خاوێنی به‌ تایبه‌ت شوشتنی ده‌سته‌كان  زوو زوو ).

بۆیه‌ ئیدی كه‌ خه‌ڵكی زیادبوونی توشبووان و مه‌ترسییه‌كانی به‌ چاوی خۆیان ڕۆژانه‌  ده‌بینن كه‌ چۆن ژماره‌كه‌ تا دێت به‌ خێرایی به‌رز ده‌بێته‌وه‌  ، ئیتر  بڕوا به‌ پروپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌كه‌ران  نه‌كه‌ن و نه‌هێڵن ناحه‌زانی ئه‌م گه‌له‌ له‌  گۆمی لیخندا مه‌له‌ بكه‌ن .

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای عێراق: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتووین

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتو…