بەرەو چواردەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان

0
305

رێبوار حەمەلاو شوانی

دروستبوونی پارتی سیاسی وەك زەورەتێكی مێژوویی و هەنگاوێكی گەورە و پیرۆز بوو بەتایبەت بۆ ئێمەی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕەسەنی رۆژهەڵاتی ناوین كە خاوەن دۆزێكی رەواین و بەناوی خاك و نیشتیمان و زۆرترین زۆڵم و ستەمەكاریمان بەرانبەر ئەنجام داراوە لە دەستی داگیركەران.
پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو پارتێكی دێرین و تێكۆشەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وعێراق و كوردستان ، كە لە قۆناغە سەختەكاندا توانی شوناس و مێژوو و رەسەنایەتی نەتەوەكەی لە هێرشی سڕینەوە بپارێزێت و سەركەوتنی گەورە لە ناساندنی دۆزی رەوایی گەلەكەی بەدەست بهێنێت. پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماوەی 74 ساڵ خەباتی چەكداری و سیاسی، توانیی رووبەرووبەرووی گەورەترین و هەڕەشە و مەترسییەكانی زڵهێزان و داگیركەران لە ناوچەكە دا ببیتەوە لە رێگەی گرتبەرەی سیاسەتێكی حەكیمانە و راگرتنی باڵانسی سیاسی و بە نەفەسێكی نەتەوەیی و بەرلەبەرچاوگرتنی واقیعی ناخۆشی پارچە پارچەكردنی زیاتر لە 40 میلیۆن كورد لە پێناو پاراستنی بەرژوەندییە باڵاكانی كوردستان بە شێوەیەكی زۆر ژیرانە و حەكیمانە مامەڵەبكات و سازش لە سەر مافەرەواكانی كوردستان نەكات .
پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەركردایەتی بارزانی نەمر لە سەردەمی شۆرشی مەزنی ئەیللوول توانی لە رێگەی خەباتێكی رەوا وچەكداریانە بۆ جاری یەكەم رژێمی ئەو كاتەی عێراق ناچار بكات دان بە مافەرەواكانی كورد دابنێت و ئۆتۆنۆمی بچەسپێنێت .. ئەمە لەلایەك ولەلایەكی تریش دوای 21 ساڵ لەو رێككەتننامە سەڕەرای گشت پیلانگێری وگەلەكۆمەكییەكان ، توانی لە رێگەی راپەڕینەشكۆمەندەكەی ساڵی 1991 و دواتر هەڵبژاردنێكی دیموكراسیانە ، گەلی كورد ببێتە خاوەن پەرلەمان و حكومەتی خۆی.
لەهەمانكاتیدا ، پارتی دیموكراتی كوردستان باوەری تەواویی بە بنەماكانی دیموكراسی ، پێكەوە ژیانی گشت ئایین وئایینزاكان هەبوو، توانیوێتی باشووری كوردستان بكاتە نموونەی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە كە ئەمرۆ و هەموو جیهان گەواهی بۆ ئەو راستییە دەدەن .. پارتی هیچ كات باوەری بە خۆسەپاندن و دیكتاتۆرییەت نەبوە و لە هەموو كۆنفرانس و كۆنگرەكانیشیدا جەخت لە سەر برایەتی و پێكەوە ژیان و جێبەجێكردنی پرەنسیبەكانی دیموكراسی و كاری حزبایەتی كردۆتەوە .
پارتی جگەلە خەباتی نەتەوەیی و تێكوشانی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ، لە هەمانكاتیشدا ، پارتێكی دیموكراسیی خواز و ئاڵاهەڵگرە لە سەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە پێناو چەسپاندنی دادپەروەری باج و قوربانی زۆری بەخشییووە.
پارتی دیموكراتی كوردستان ، هەموو كات بە شێوەیەكی واقعیانە مامەڵەی لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكانی دەوروبەری كردووە، بەتایبەت هیچ كاتێك دروشمێك و هەنگاوێكی بە بێ‌ پلان و خوێندنەوە بۆ ئەنجامەكانی نەهاویشتووە و باوەری تەواویی بەمافی چارەی خۆنووسین هەبووە و بەكردەوە كاری لە سەر كردووە .
پارتی هەموو كات بە شێوەیەكی پراگماتیكیانە كاری كردووە و خاوەن بیرورایی تایبەت خۆی بووە بۆ چارەسەركردنی كێشە و دۆزی رەوایی گەل و وڵاتەكەی لە گشت بوارەكاندا دا . بەتایبەت لە بواری گەشەسەندنی دیپلۆماسی، كۆمەڵاتیی و پێكەوە كاركردنی گشت هێزولایەنە سیاسییەكان لە پێناو بەدەسهێنانی مافەرەواكانمان.
پارتی دیموكراتی كوردستان ، نموونەی حزبێكی نەتەوەیی ودیموكراسە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تا ئێستا خاوەن 13 كۆنگرەیە ، لە كاتێكدا ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی 14 دەكات لەكاتێكیدا كە جیهان و ناوچەكە و عێراق بە قۆناغێكی هەستیاردا گوزەر دەكات و پارتیش وەك چۆن لە رابردوو خوێندنەوەی ژیرانە و حەكیمانە وئامادەكاری هەبووە لە ئێستاشدا بە شێوەیەكی زۆر كارا خۆی بۆ نوێبوونەوە و پێشهات و گۆرانكارییەكان ئامادە دەكات بەمەبەستی بەدەستهێنانی مافەرەواكانی كورد و تەواوی خەڵكی كوردستان بەهەموو چین و نەتەوە و ئایان و ئاینزاكان.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى غه‌یدا كه‌مبه‌ش ده‌كات

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی…