گوڵان و جه‌ژن… كوردستان پێویستی به‌ جه‌ژنێكی نیشیمانی هه‌یە

0
177

ناسڕ هەرکی

له‌ (26ی گوڵان 1976ز) زه‌نگی شۆرشی گوڵان لێدراو به‌هه‌زاران كه‌س به‌جۆش و خرۆشی كوردایه‌تیه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان به‌شۆرشه‌وه‌ كرد، گوڵان بووه‌ شۆڕشی پیشكه‌وتنخواز و ئاشتیخواز گرنگی شۆڕشه‌كه‌ بریتی بوو له‌ كۆتایی هێنان به‌و ڕه‌شبینیه‌ی كوردستانیان له‌دوای نسكۆی (1975ز) كه‌ ڕووبه‌رووی مرۆڤی كورد بوه‌وه‌، جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه‌ی هیواو ئامانج بوو وه‌ك موژده‌یه‌ك كه‌ هه‌ڵسانه‌وه‌و گه‌یشتن به‌مافه‌ ڕه‌واكان شتێكی گره‌نتییه‌، بێگومان به‌شێكی زۆریشی هاتۆته‌دی.

شۆڕشی‮ ‬گوڵان بە رابەرایەتی‮ ‬و رێنوێنی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر لە سەردەمێكدا هەڵگیرسا،‮ ‬نائومێدی‮ ‬باڵی‮ ‬بەسەر كوردستاندا كێشابوو،‮ ‬دوژمن وایدەزانی‮ ‬دوای‮ ‬نسكۆ شۆڕش بەرپا ناكرێتەوە و پێشمەرگەش شاخەكانی‮ ‬كوردستان نابیننەوە،‮ ‬بەڵام لە ماوەیەكی‮ ‬زۆر كەمدا دوای‮ ‬رێككەوتن و خیانەتی‮ ‬جەزائیر،‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە رێبەرایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و بەشداریی‮ شەهید (ئیدریس بارزانی) و (سەرۆك بارزانی)‮ ‬بڕیاری‮ ‬هەڵگیرساندنی‮ ‬شۆڕشیان دەركرد لە ‬كوردستان، پێشمەرگە لە شۆڕشی‮ ‬گوڵاندا ئەو پەیامەیان گەیاندە دوژمن،‮ ‬كە ئێمە پێشمەرگەین و ماوین و هەر دەمێنین،‮ ‬كە بووە شۆك بۆ دوژمنانی‮ ‬كورد و شۆڕشی‮ ‬گوڵان درێژەی‮ ‬كێشا تا راپەڕینی‮ ‬بەهاری‮ ‬1991 كه‌ بەرهەمی په‌یامی یه‌كڕیزی و ئاشته‌وایی ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان بوو، ئه‌مرۆ ئامانجه‌كانی شۆرشی گوڵان هێشتان به‌رجه‌سته‌ن پارتی وه‌ك خاوه‌نی به‌ناوبانگرترین و گه‌وره‌ترین شۆرشی كورد له‌ مێژوودا ئامانجه‌كانی زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌ترن كه‌ ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان بكاته‌ قوریانی ملاملانێی ناته‌ندروستی هێزه‌ سیاسیه‌كان له‌ كوردستان له‌ پێناو ده‌سكه‌وتی حزبی كه‌متر له‌ ده‌سكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی، پارتی خاوه‌نی بیر و هزرو رێبازێكه‌ له‌ چوار پارچه‌ی كوردستان لایه‌نگر و هه‌واداری هه‌یه‌ و رێباز و ڕه‌وت و هزری بارزانی وه‌كو فه‌لسه‌فه‌ی كوردایه‌تی سه‌یر ده‌كرێت و بیروهزری كوردانه‌ی بارزانی نه‌مر قوڵتر له‌ پارتی بوون وجودی له‌ قۆڵایی جه‌ماوه‌ردا ڕوچووه ئه‌م ڕه‌وت و هزره‌ش هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌ ناوچه‌ی بارزان ده‌ستی پێكرد و له‌ شۆرشی ئه‌یلول و گوڵان تۆختر بووه‌یه‌وه‌ و شۆڕشی گوڵان سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی به‌و په‌ڕی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی ئاشته‌وایی نیشتیمانیان له‌ نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كان ڕاگه‌یاند و به‌ره‌ی كوردستانی لێ به‌رهه‌م هات و بووه‌ داینه‌مۆی پلان و ستراتیژیه‌تی ڕاپه‌ڕینی كوردستان، ئێستا كه‌ یادی شۆرشی گوڵان ده‌كه‌ینه‌وه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز له‌ هه‌مان كاتدا تازه‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌نگی پێدراوه‌ و ئێمه‌ی كورد له‌سه‌روبه‌ندی گفتوگۆی مافه‌كانمانین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان خه‌ریكه‌ توشی لێكترازان و هێرشی ڕاگه‌یاندن ده‌بن له‌گه‌ڵ یه‌كتری كه‌ پێمان وایه‌ ده‌سكه‌وته‌كانی كوردستان به‌ گشتی نابێت بكرێنه‌ قوربانی ململانێی حزبی به‌ شێووه‌یه‌ك كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی كوردستان هه‌بێت له‌ به‌غدا، له‌ ڕاستیدا نه‌یارانی كوردیش هه‌ر ئه‌مه‌یان ده‌وێت كه‌ ئێمه‌ په‌رته‌وازه‌ بین و هه‌ر رۆژێ كێشه‌یه‌كمان هه‌بێت، خاڵی لاوازی ئێمه‌ دوبه‌ره‌كی ئێمه‌یه‌ له‌ به‌غدا، بۆیه‌ پێم وایه‌ ئێمه‌ی كوردستانی هێشتان له‌ قۆناغی شۆرش داین ئه‌م به‌رخودان و به‌رگریه‌ی كه‌ پێشمه‌رگه ‌قاره‌مانه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی (سه‌رۆك بارزانی)له‌ ماوه‌ی رابردوو كردیان دژ به‌چه‌ته‌كانی داعش و شه‌ڕی به‌رگری له‌ ده‌سكه‌وته‌كان له‌ پردێ و سحێلا كه‌ ئامانجیان نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو ئه‌و خۆڕاگرییه‌‌ به‌شێك بوون‌ له‌ به‌رگرینامه‌ی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتن خوازی نیشتیمانی، ئێستاش پێم وایه‌ ده‌بێت پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و هه‌نگاوانه‌ نوێ بكاته‌وه‌ په‌یامه‌كانی شۆرشی گوڵان تیكه‌ڵ به‌ حكومڕانی به‌هێز بكاته‌وه‌ و ئاشته‌وایه‌كی سیاسی گشتیر ڕاگه‌یێنی و برا گه‌وره‌یی خۆی نیشانی  هێزه‌ سیاسیه‌كان بدات، هه‌ركاتێكیش پارتی ده‌ستی دۆستایه‌تی و ئاشته‌وایی بۆ هێزه‌ سیاسیه‌كان درێژكردبێت به‌ مانایی ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ پارتی له‌ بێهێزی خۆیه‌تی به‌ڵكو هه‌میشه‌ پارتی له‌و ساتانه‌ی به‌هێز بووه‌ ده‌ستی ئاشته‌وایی و به‌خشینی واڵاتر بووه‌ له‌ پێناو ئامانجی نیشتیمانی گه‌وره‌ تر ئه‌م چه‌ند رۆژانه‌ی داهاتوو بۆ كوردستانیان هه‌ستیار ده‌بێت ئێتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌واڵی خۆش له‌ ته‌وای پارته‌كانی كوردستان ببیستین كه‌له‌ دوای ئه‌م جه‌ژنه‌ و  جگه‌ له‌ هه‌واڵه‌ ناوخۆش و به‌رده‌وامه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناو قه‌یرانی دارایی، پێویستمان به‌ جه‌ژنێكی ئاشته‌وایی نیشتیمانی سیاسی هه‌یه‌ كه‌ ته‌نها به‌م هه‌نگاوانه‌ ده‌توانین له‌ گفتوگۆی مافه‌كانمان له‌ به‌غدا سه‌ركه‌وتوو بین.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

به‌نزیما پاڵەوانی راستەقینەی لالیگایە

خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- رۆژنامەی as ی مەدریدی راپۆرتێكی لەبارەی كەریم بنزیمای ئەستێرەی ف…