حکومەت لە نێوان بەرپرسیارەتی و قەیراندا

0
409

ژیار بندیان٭

لە دوای سەرهەڵدانی داعش و دابەزینی نرخی نەوت، بەشێوەیەکی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق بەتایبەت کوردستان، ڕووبەڕووی قەیرانەکی سەختی دارایی بوونەوە، تا ئێستاش خەرجیەکانی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت کاریگەریان ماوە لەسەرناوچەکە، لەم سەروبەندەشدا لەسەردەمی مالیکی وعەبادی بوجەی هەرێمی کوردستان بڕدرا، ئەم هۆکارانە بوونەهۆی ئەوەی کوردستان بکەوێتە ژێر قەرزەکی زۆری ناوەخۆیی و دەرەکی ،کەزۆربەی ئەم قەرزانە بۆ خەرجی شەڕی داعش و دابنکردنی موچەی پێشمەرگەوفەرمانبەران و بەشێکی بۆ خزمەتگوزاری سەرەتایی بەکارهاتووە، لەدوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز مەسرور بارزانی، ئەرکی لەپێشینەی ئەم حکومەتە پاراستنی سەروەری یاسایی و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمە، هەروەها چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری و بن بڕکردنی گەندەڵی و نەهێشتنی بندیوار و دوو مووچەییە، ئەمەش باشترین ڕێگەیە بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانی ئابووری و دانەوەی قەرزەکانی حکومەت، لە سەرەتادا پڕۆژەی چاکسازی ڕەوانەی پەڕلەمان کرا، هەرچەندە تەگەرە و کۆسپ خرایە پێش پڕۆژەی چاکسازی، بەڵام بەسەرکەوتوویی پڕۆژەکە بە یاسایی کرا ، ئەمە بەڵێنی کابینەی نوێ بوو بە هاونیشتیمانیان ،بەڵام هەندێک گروپ و لایەن دژی پڕۆژەکە بوون، چونکە دەستیان هەبوو لە بەهەدەردانی سامانی کوردستان، هەوڵ درا کۆسپ بخرێتە پێش چاکسازی. روبەرووبونەوەی ئەم کێشانە لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتایی جیهانی covid_19 ،کە ئەمەش بۆتە هۆیی قوڵتر بونەوەی قەیرانی ئابووری و دابەزینەوەی خێراو بەردەوامی نرخی نەوت ،هەروەها بوونی خەرجیەکی زۆر بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی نه خۆشیەکە و کرێنتینەکردن قەیرانێکیتر بوون بەرۆکی وڵاتی گرت ، بەڵام سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆکی حکومەت و ستافەکەی بووە هۆی ڕێگریکردن لە قوربانی گیانی هاونیشتیمانیان ، لەم لایەنەوە دەتوانین بڵێین باشترین رێکار بوون لەسەر ئاستی جیهان گیرانەبەر بەڵگەش بۆ قسەکانم وتاری بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو لە کوردستان، دڵنیاشین حکومەت زۆر لێهاتوانە و زیرەکانە،ئەم جارەش بەسەر سەرجەم قەیران و پلانگێڕیە هەرێمیەکان سەردەکەوێت، هەروەک چۆن لە ڕووبەڕوبۆونەوەی داعش و پیلانی نەهێشتنی قەوارەی هەرێم سەرکەوتوو بوو.

٭کارگێڕ لقی قوتابیانی قەرەچووغ

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

لیژنه‌ی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عێراق كۆبوونه‌وه

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێک بڵاویکردەوە، شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داوا…