پەیامێک لە وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

0
72

لە پەیامەکەیدا، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە مسوڵمانانی کوردستان، هێزەکانی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان، پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات.

سامان بەرزنجی لە پەیامەکەیدا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، کە ئەو ڕێكارانەی دەگیرێتەبەر ”بۆ سەلامەتی و پاراستنی ئێوەی خۆشەویستە“، هیوای خواستووە هەمووان پێکەوە خۆپارێزی کەسی و ئامۆژگاریەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەن.

دەقی پەیامەکەی وەزیری تەندروستی:

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی جەژن لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، خوای گەورە ڕۆژو و تاعەتی هەموولایەك قەبوڵ بكات.

پیرۆزبایی جەژن لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و پێشمەرگە قارەمانەكان و كەسوكاریان دەكەین، هیوای بەختەوەری و ژیانی ئاسودەیان بۆ دەخوازین.

هەروەك ڕوونە جەژن هەڵگری پەیامی لێبووردەیی و ئاشتەوایی و خێروبەرەكەتە بۆ گشت مرۆڤایەتی و موسڵمانان، بەداخەوە ڕەمەزان و جەژنی ئەمساڵمان لە هەڵومەرجێكدا بەڕێدەكەین كە تەواوی جیهان بەدەست پەتای كۆرۆنای نوێ COVID -19 دەناڵێنێت و تاوەكو ئێستا چارەسەری بنبڕی بۆ نەدۆزراوەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی لەژێر ڕۆشنایی هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەڕێمی كوردستان بەردەوامە لە پێشكەشكردن و باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی، بەتایبەتی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز خزمەتگوزارییەکانی خۆپارێزی و چارەسەری هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بەپێی پلانێکی تۆکمە پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكات.

لێرەدا جارێكی تر وێڕای پیرۆزبایی جەژن، دەستخۆشی و ڕێز و سوپاسمان بۆ هەموو پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی تەندروستی دەردەبڕین كە ماندوونەناسانە و بە شەونخوونی  خزمەتكردنیان بۆ هاوڵاتیان بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایەی کۆڕۆنا پێشکەش بە هاووڵاتییان کردووە.

هاوڵاتیانی خۆشەویست …

سوپاستان دەكەین بۆ پابەندبوونتان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان لە ماوەی ڕابردوو و لە ئێستادا، ئەو ڕێكارانەی دەگیرێتەبەر بۆ سەلامەتی و پاراستنی ئێوەی خۆشەویستە، ئومێدەوارین هەموو پێکەوە خۆپارێزی کەسی و ئامۆژگاریەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەین، هیوادارین ئەو ئاستەنگیانەی هاتوونەتە پێش بە زووترین كات تێیپەڕێنین و هەمووان ئاسودەی ژیانێکی تەندروست بن.

دووبارە جەژنی ڕەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و هەر ساغ و سەلامەت بن.

د. سامان حسین بەرزنجی

وەزیری تەندروستی

       24 ئایار 2020

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/7/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەندازیا…