له‌ پارێزگای سلێمانی 8 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

0
83

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ سلێمانی هه‌شت كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان

ئه‌نجامی نوێ

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

پێنج ئافرەتی تەمەن 67 و 47 و 47 و 38 و 37 ساڵ و سێ پیاو تەمەن 57 و 37 و 26 ساڵ، تەنها یەکێکیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە دانیشتووی شاری سلێمانیە و یەکێکی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە دانیشتووی قەزای رانیەیە و شەش تووشبووەکەی تر بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی پشکنینی تاقیگەیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوون و دانیشتووی شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی

23  ئایار 2020

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

گەنجێکی کورد لەسەر گوێگرتن لە گۆرانی کوردی لە ئەنقەرە دەکوژرێت

لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا گەنجێکی کورد بەهۆی ئەوەی گوێی لە میوزیکی کوردی گرتووە لەلایەن …