كۆرۆنا ئاڵای ئه‌مه‌ریكا داده‌گرێت

0
54

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، “دۆناڵد تره‌مپ” فه‌رمانی كرد، ئاڵای وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بانی كۆشك و دامه‌زراوه‌كان بۆ ماوه‌ی (3) رۆژ داگیرێت.

فه‌رمانكه‌ی “تره‌مپ” به‌ مه‌به‌ستی رێزگرتن له‌ گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رچووه‌، كه‌ به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، “دۆناڵد تره‌مپ” له‌ رێی جریوه‌یه‌كه‌وه‌، كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تی: “له‌سه‌ر بینای دامه‌زراوه‌ فیدراڵییه‌كان و شوێنه‌ نیشتمانییه‌كان، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، ئاڵای ئه‌مه‌ریكا داگرن. وه‌ك رێزێك بۆ ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”.

ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌مینی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ زۆرترین زیانیان به‌ هۆی كۆرۆنا به‌ركه‌وتووه‌ و ژماره‌ی مردووان به‌و په‌تایه‌ له‌ (100) هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ ره‌سمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (22ی ئایار/ مایۆی 2020)، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته‌ (1) ملیۆن و (551) هه‌زار و (853) كه‌س.

زانكۆی “جۆنز هۆبكنز”یش، كه‌ چاودێری ئاماری تووشبووان و مردووان به‌ كۆرۆنا ده‌كات، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تا ئه‌مڕۆ (93) هه‌زار و (439) ئه‌مه‌ریكایی به‌ كۆرۆنا مردوون.

K24

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وه‌زاره‌تی ناوخۆ: رۆژی 7-6-2020 ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دەوامی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم…