وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: له‌هه‌ولێر 7 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون

0
81

له‌راگه‌یاندراوێكدا ك  وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێکی تەمەن ٣٥ ساڵ و دوو کچی تەمەن (١٥) و (٩) ساڵان کە ھەرسێکیان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێن و دانیشتووی گەرەکی قەتەوی شاری ھەولێرن

راشیده‌گه‌یه‌نن ، چوار پیاوی دیکە تەمەنیان (٥٣) و (٤٢) و (٤٢) و (٢٩) ساڵن ھاوپیشە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری ھه‌ولێرن، دانیشتووی گەرەکی سەیداوە، کۆمەڵگای شاوێس و بنەسڵاوە و دەڤەری گەرمیان.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای عێراق: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتووین

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتو…