محه‌مه‌دۆڤ: كۆرۆنا ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌می كوشتووه‌ و باوكیشم له‌ مه‌ترسیدایه‌

0
79

خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- حه‌بیب نور محه‌مه‌دۆڤ پاڵه‌وانی هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی رووسی بێده‌نگی خۆی شكاند و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ته‌ندروستی باوكی له‌مه‌ترسیدایه‌ و په‌تای كۆرۆنا كه‌وتۆته‌ ناو خیزانه‌كه‌مانه‌وه‌.

محه‌مه‌دۆڤی جه‌نگاوه‌ر كه‌ دووجار پاڵه‌وانی جیهان  و پاڵه‌وانی UFC  بووه به‌بێ ركابه‌ر له‌تویتیكدا رایگه‌یاند و ده‌ڵێت: باوكم هێشتا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ و دڵی ته‌واو نییه‌ به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌‌ و له‌ژێرچاودێری چڕدایه‌و ئامێری ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌ستكردی له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها گووتی: 20 له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م تووشی كۆرۆنا بوون و له‌نێویشیاندا قوربانی هه‌یه‌.

ئه‌م تویته‌ وای له‌ ڤلادمێر پوتینی سه‌رۆكی رووسیا كرد بێته‌ سه‌رخه‌ت و تیمیكی حكومه‌تی راسپارد سه‌ردانی ناوچه‌ی داغستان بكه‌ن كه‌ تائێستا 600 كه‌س له‌وێ به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌ویش بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پیویست و گه‌یاندنی چاره‌سه‌رییه‌ سه‌ره‌تایه‌كان و له‌نیویاندا هه‌رچی زووه‌ نه‌شته‌رگه‌ری پیویست بۆ باوكی محه‌مه‌دۆڤه‌وه‌ بكات.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوله‌كه‌ی راگه‌یاند

خەبات:‌ نەبەز روستایی:- بڕیاره‌ ركابه‌رییه‌كانی خولی ئیتاڵیا له‌ 20ی حوزه‌یران ده‌ست پێ بك…