10 تووشبوی نوێی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کران

0
82

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ١٠ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی تۆمار کراون.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکران، یەکێکیان پیاوێکی تەمەن (٤٤) ساڵ تووشبووی نوێ یە و نیشانەکانی نەخۆشی هەیە و دانیشتووی گەڕەکی قەتەوی شاری هەولێرە.

نۆ تووشبووەکەی تر لە پارێزگای سلێمانی کە چواریان ئافرەتن تەمەن (٥٣)، (٥٢)، (٢٩)، (٢٤) ساڵ و چواریان پیاون تەمەن (٥٣)، (٣٦)، (٣٤)، (٣٠) ساڵ و کچێكی گەنجی تەمەن (١٥) ساڵ هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، هەشت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەکێکیان تووشبووی نوێ یە و نیشانەکانی نەخۆشی هەیە.

وەزارەتی تەندروستی
١٩ ئایار ٢٠٢٠

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

كۆرۆنا و گەمەی سیاسی

شاخەوان برایم عەبدوڵڵا كاتێك بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان لە لووتكەدا بوو…