ژيانى پێشمەرگايەتى سەرۆك بارزانى

0
743

ژیان کمال اسماعیل

سەرۆک مەسعوود بارزانی لە بەرواری 16 ی ئابی 1946 لە شاری مەهاباد پایتەختی

کۆماری کوردستان و لە ژێر سایەی ئالای کوردستان لە دایک بووە .بنەماڵەی بارزان بنەماڵەیەکی تێکۆشەری ئایینی و نیشتیمانی باشووری کوردستانن کە زیاتر لە سەدەیەک لە مەیدانی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستاندا تێدەکۆشێت .
سەرۆک بارزانی لە 20/5/1962 بۆ یەکەمجار دەست دەداتە چەکی پێشمەرگایەتی و بەشداری شۆرشی نیشتیمانی ئەیلوولی مەزن دەکات و هەمووژیانی بۆ ئازادی کوردستان تەرخان کردووە و دەیکات . لە گڕنگتری کار و چاڵاکییەکانی دەتوانین ئاماژە بە هندێ بابەت بکەین بۆ نموونە لە ساڵی 1970ئەندامی شاندی کوردی بووە بۆ دانووستاندن لە گەل حکومەتی عێراق و چەسپاندنی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ یەکەمجار لە مێژوو بە شیوازەکی ڕەسمی و پاش خەیانەتی رێکەوتننامەی ئەلجەزائیر و دروست بوونی نسکۆی شۆرش لە سەر فەرمانی مەلا مستەفا بارزانی و بە هاوکاری شەهید ئێدریس لە 6ی ئەیلوولی 1976 شۆرشی گوڵانی پیشکەوتنخوازی بەرپا دەکات .
مەسعوود بارزانی وەک فەرماندەییەکی چاونەترس و کارامە سەرپەرەشتی چەندین داستانی گەورەی کردووە بۆ نموونە داستانی شەڕی خواکورک لە ساڵی 1988کە بوویتە شکست پێهێنانی گەورەی دۆژمن و بەرز کردنی مۆراڵی هێزی پێشمەرگە .
لە ئازاری 1991 سەرکردایەتی بەڕەی نیشتیمانی کردووە لە کاتی ڕاپەرینی خەلک و کوردستانی لە دەست دیکتاتۆر رزگار دەکات .
لە نەوروزی 1991 لە شارۆچکەی کۆیە و بە ئامادەبوونی هەزاران کەس داوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانی و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات .
پاش ماوەیەکی کەم هێرشی حکومەتی عێراق بۆ سەر کوردستان و بەرپابوونی کۆرەوە میلیونیەکەی خەلک بۆ سەر سنوورەکان دەست پێدەکات و لە7/4/1991 لە دەربەندی کۆڕێ سەرۆک بارزانی بۆ بەرپەرچدانەوەی دۆژمن ، سەرپەرەشتی هێزی پێشمەرگە دەکات و بە شکاندنی دەبابەکانی دۆژمن داستانێکی مەزن تۆمار دەکرێت کە دەبێتە وەچەرخانێکی مێژوویی لە خەباتی بەرخودان و رزگاریخوازی گەلی کوردستان .
سەرۆک مەسعوود بارزانی هەردەم ئاشتی خواز بووە و لە هەموو کات کە بە زۆر شەڕی بەسەر سەپێندراوە هەر بانگی ئاشتی سەرداوە و تەنیا بۆ مافی ئازادی و پێکەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کورستان بەرگری کردووە بۆ نموونە دەیان هەزار سەربازی عێراقی کاتی ڕاپەرین کە تەسلیمی هێزی پێشمەرگە بوون هەموو بە رێزەوە و بێ ئەوە کە یەک ئەسیر و سەربازی عێراقی ئازار بدرێت بەرێکراون و هەر ئەو هەلوێستانە بووە هۆی ئەوە لە 19/6/1991جەنابیان بە نوێنەرایەتی گەلی کورد لە لایەن رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤەوە خەڵاتی ئاشتی وەردەگرێت کە پاشان بارزانی خەڵاتەکە پێشکەشی خاتوو دانیال میتێران کرا .
پاش هەڵگیرسانی شەڕی نەخوازراوی ناوخۆ لە باشووری کوردستان جەنابیان هەموو هەوڵەکانیان خستەگەڕ تا رێگە لەو شەڕە ماڵ وێرانەکە بگرێت و لە 17/9/1998بە ئامادەبوونی مادلێن ئۆلبرایت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکەوتننامەی ئاشتی لە گەل جەلال تاڵەبانی ئێمزا دەکات کە هەتا ئێستا کاری پێدەکرێت و بوویتە پارێزەکی ئارامی و پێشکەوتنی کوردستان .
پاش نەمانی دیکتاتورییەت لە عێراق ، سەرۆک بارزانی رۆلەکی کاریگەر هەبووە لە سەرجەم پێشهاتە سیاسیەکانی عێراقی نوێدا و دەورەکی باڵای هەبووە لە چەسپاندنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستووری عێراقی نوێ و لە نیسانی 2004 دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمی عێراق .
14حۆزەیرانی 2005 بۆ پارێزگاری لە ماف و دەستکەوتەکان و یەکرێزی و بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبێتە یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی کوردستان .
لە کاتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دەیان وەڵات و پێشوازی لە سەدان سەرکردە و وەفدی باڵای جیهانی کردووە .
سەرۆک بارزانی و پێشمەرگایەتی هیچ کات لێک جیا ناکرێتەوە هەر وەک چۆن کاتی لە ناوەندی کۆشکی سپی لە واشینگتۆن جۆرج بۆش سەرۆکی ئەمریکا بە جلی کوردی پێشوازی ڕەسمی لە جەنابیان کرد دڵی میلیونان کورد لە سەراسەری جیهان پێ شاد بوو
لە کاتی سەردانی تورکیا بۆ یەکەمجار و بە شیوازی فەڕمی بە ئاڵای کوردستان پێشوازی لە جەنابیان کڕا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئێستا بوویتە نەریتەکی سەرکەوتووی بەردەوام لە دیپلۆماسیەتی دەرەوەی کوردستان .
سەرەرای دژایەتی بەردەوامی کوردستان و هێزی پێشمەرگە بۆ نموونە پۆل بریمەر حاکمی عەسکەری عێراق و هێزی دیجلەی مالکی و داعش و حەشدی شەعبی و … بەڵام سەرۆکی پێشمەرگە هەمیشە بەرگری تۆندی لە هەرێمی کوردستان کردووە و وەک فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگری ئامادە بووە و هێچ هێزەک نەیتوانییە بەرانبەر هێزی پێشمەرگە بەرگە بگرێت و ناوی پێشمەرگە بوویتە هێمای بەرخۆدان و تێکشاندنی ئەفسانەی داعش و رزگار کردنی جیهانی رووناکی دژی جیهانی تاریکی .
سەرۆک بارزانی لە سەر مافەکانی کوردستان هیچ کاتەک تەنازۆل نەکردووەو نایکات و سەڕەرای دژایەتی زۆر لایەن و حکومەتەکان جەنابی سەرۆک لە ووتارە مێژووییەکەی کاتی ریفراندۆمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەدان هەزار کەس ووتی : من دەمەوێت لێرە یەک شت بە خوای خۆم بلێم و بە ئێوەش بلێم ، من ئەو کەسە نیم خۆم شەرمەزاری میللەتی خۆم بکەم .
لە 25/9/2017 توانی ڕابەرایەتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی بە 93% دەنگی بەلێ بە دەست بهێنیت و بیکاتە تاپۆی ڕەشەک بۆ هەر کاتی گۆنجاو کە بەکاری بهینێت .
پاش کوتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم ئێستاش مەسعوود بارزانی پێشمەرگە بە ئێعترافی دۆست و دۆژمن ، مەرجەعی گەلی کوردستانە و هەموو رێگاکان بە بارەگای بارزانی کوتایی پێدێت و لە لایەن هەموو دونیا و کوردستانیانی هەر چووار پارچەی کوردستان قەبوول کراوە ، بۆیە هەموو حیزب و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان سەردانی بارەگای بارزانی دەکەن و راوێژی لێ وەردەگرن و لە کۆتاییدا دەبێ بلێن پێشمەرگە و ڕابەرمان سەروەتی 48میلیون کەسە لە کوردستان کە هەموویان لە ژێر سیبەری سیاسەتی حەکیمانەی جەنابیان چاوەرێن بگەنە کەناری ئارامی و سەربەخۆیی کوردستان .
1983لە پرۆسەی ئەنفاڵی بارزانییەکان لە لایەنی حکومەتی بەعسی عێراق 37کەس لە بنەماڵەکەی و 8000بارزانی تر لە بیابانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق زێندە بەچاڵ کراون .
سەرۆک بارزانی گڕنگییەکی تایبەت بە ژینگە پارێزی دەدات و شارەزایی تەواوی لە زمانەکانی کوردی – عەرەبی – فارسی – ئینگلیزی هەیە و خۆلیای خوێندنی هەیە و خاوەنی چەندین بەرگی کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردە .

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕۆژنامه‌ی خه‌بات 19-05-2019 ژماره‌ 5752

دابه‌زاندن …