بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مه‌شقه‌كان، تایبه‌تمه‌ندی ده‌درێته‌ به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید

0
85

خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- سه‌رباری ئه‌و بارودۆخه‌ی وڵاته‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كۆرۆنا، ده‌سته‌ی گشتی تۆپی پێی ئیسپانیا گلۆپی سه‌وزی بۆ یانه‌كان هه‌ڵكرد به‌ دووباره‌ ده‌ستكردنه‌وه‌ به‌ مه‌شقه‌‌كانیان.

ئه‌و ده‌سته‌یه‌ مه‌رج و رێوشوێنی دیاری كردووه‌ بۆ یانه‌كان له‌كاتی ده‌ستكردنه‌وه‌ به‌ مه‌شقه‌كانیانه‌وه‌، به‌ڵام بۆ هه‌ردوو شاری به‌رشلۆنه‌ و مه‌درید كه‌ زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه‌، رێگانه‌دراوه‌ بارودۆخه‌كه‌ هێوربكرێته‌وه‌، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی به‌ته‌نها دراوه‌ته‌ هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید له‌ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی مه‌شقه‌كانیان.

ئه‌و بریاره‌ی ده‌سته‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا، رێگا به‌و یانانه‌ ده‌دات كه‌ تائێستا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی تونده‌، ته‌نها 10 یاریزان له‌ مه‌شقه‌كان ئاماده‌بن، به‌ڵام ئه‌و یانانه‌ی ناوچه‌كانیان هێنده‌ توند نییه‌ ده‌توانن 14 یاریزان له‌ مه‌شقه‌كان به‌شداری پێبكه‌ن، له‌ بریاره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ وه‌ك قۆناغی پێش كۆتاییه‌ و له‌قۆناغی كۆتاییدا یانه‌كان ده‌توانن مه‌شقی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام به‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی سه‌لامه‌تی.

جێی باسه‌ بڕیاره‌ له‌ 12ی مانگی داهتوو یارییه‌كانی لالیگا به‌بێ جه‌ماوه‌ر ده‌ستپێبكاته‌وه‌ هه‌روه‌ها رێگا به‌ناوبژیوانانیش دراوه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ وه‌رزشییه‌كاندا مه‌شق و راهێنانی خۆیان بكه‌ن.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوله‌كه‌ی راگه‌یاند

خەبات:‌ نەبەز روستایی:- بڕیاره‌ ركابه‌رییه‌كانی خولی ئیتاڵیا له‌ 20ی حوزه‌یران ده‌ست پێ بك…