به‌ ڤیدیۆ ساتەوەختی ئاگرەکەی ئەمڕۆی کۆگایەکى سووتەمەنى لەسەر رێگای نێوان هەولێر – مەخموور

0
108

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڤیدیۆی ساتەوەختی ئاگرەکەی ئەمڕۆی کۆگایەکى سووتەمەنى لەسەر رێگای نێوان هەولێر – مەخموور بڵاو کردەوە.

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویكردۆتەوە رووداوەكە لە كاتی بەتاڵكردنی سوتەمەنی لە تانكەرێكەوە بۆ خەزانێك و دەرچوونی سۆندەكەوە روویداوە.

دوای نزیكەی شەش كاتژمێر لە هەوڵی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە، ئاگری كۆگای سوتەمەنی سەر رێگای هەولێر-مەخمور كۆنترۆڵكرا و دواتر لە پرێس كۆنفرانسێكدا، سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتی زیانەكان سوتانی چوار تەنكی هەڵگرتنی سوتەمەنی و دوو بارهەڵگر بوون و هاووڵاتییەكیش گیانیلەدەستداوە.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای عێراق: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتووین

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتو…