سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان دەکات

0
138

لە پەنجاو هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، سەرۆک بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێ لە سەخترین رۆژگارەكانی میللەتەكەماندا مامۆستایان هەمیشە پێشەنگی خۆڕاگری بوونە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە هاتووە”لە مێژووی شۆڕشی رزگاریخوازی گەلەكەماندا، ڕۆڵی نیشتیمانپەروەرانەی مامۆستانی كوردستان هیچكات لەبیر ناكرێت. ئەوان لەپاڵ ئەرك و پیشە پیرۆزەكەیاندا چەكی بەرگریكردن لە خاك و نیشتمانەكەیان لە شان بووە و لەو پێناوەشدا دەیان شەهیدی نەمریان پێشكەش بە كوردستان كردووە”.

سەرۆک بارزانی ڕاشیگەیاندووە “لە سەخترین رۆژگارەكانی میللەتەكەماندا مامۆستایان هەمیشە پێشەنگی خۆڕاگری بوونە و نەیانهێشتووە پڕۆسەی خوێندن و زانست لە كوردستاندا بوەستێت و سەرباری بوونی قەیران و كێشەی گەورە مامۆستایانی ئازیز نموونەیەكی باڵا بوونە بۆ هاندان و پێگەیاندن و بەردەوامبوونی فێربوون و زانست”.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

بەبۆنەی پەنجاو هەشتەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و سەرجەم مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

لە مێژووی شۆڕشی رزگاریخوازی گەلەكەماندا، ڕۆڵی نیشتیمانپەروەرانەی مامۆستانی كوردستان هیچكات لەبیر ناكرێت. ئەوان لەپاڵ ئەرك و پیشە پیرۆزەكەیاندا چەكی بەرگریكردن لە خاك و نیشتمانەكەیان لە شان بووە و لەو پێناوەشدا دەیان شەهیدی نەمریان پێشكەش بە كوردستان كردووە.

لە سەخترین رۆژگارەكانی میللەتەكەماندا مامۆستایان هەمیشە پێشەنگی خۆڕاگری بوونە و نەیانهێشتووە پڕۆسەی خوێندن و زانست لە كوردستاندا بوەستێت و سەرباری بوونی قەیران و كێشەی گەورە مامۆستایانی ئازیز نموونەیەكی باڵا بوونە بۆ هاندان و پێگەیاندن و بەردەوامبوونی فێربوون و زانست.

لەم بۆنە پیرۆزەدا جارێكی دیكە سوپاسی ماندووبوون و هەوڵی سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەكەم و هیوای پێشڤەچوون و بەردەوامی بۆ یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و هەموو مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم.

مسعود بارزانی
15ـی 5ـی 2020

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای عێراق: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتووین

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتو…