داعش هێرشده‌كاته‌وه‌ سه‌ر قه‌زای خانه‌قین

0
121
چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر گوندی موبارەک و مێخاس له‌ سنوری قه‌زای خانه‌قین و له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌شیاندا سێ کەس بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
خەلیل داراخان، بەرپرسی کۆمیتەی مێخاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند “داعش هێرشی کردووەتە سەر گوندی موبارەک، بەو هۆیەوە سێ کەس برینداربوون، برینی یەکێکیان سەختە و براوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خانەقین”.
وتیشی “چەکدارەکان نزیکبوونەتەوە لە گوندی مێخاس و دانیشتووانی گوندەکە تەقەیان لێ کردوون، هاوکات لەنێو گوندی موبارەک دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە، نازانرێت زەرەر و زیانەکانی چین”.
گوندی موبارەک دەکەوێتە باشوری خۆرئاوای خانەقین و چوار کیلۆمەتر لە ناوەندی خانەقینەوە دوورە.
زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/7/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەندازیا…