به‌ڕه‌چاوكردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستییەکان یانەی خانزاد پاڵەوانێتییەکی شەترەنجی لە هەولێر کردەوە

0
97

خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- دوای چه‌ند مانگێك له‌ دابڕان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ راهێنان پاڵه‌وانێتییه‌كان، یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد دووباره‌ ژیانی به‌به‌ر پاڵه‌وانێتییه‌كان گه‌ڕانده‌وه‌ و به‌گرتنه‌به‌ری رێنماییه‌ ته‌ندرووستییه‌كان، پاڵه‌وانێتییه‌كی شه‌تره‌نجی خێرای له‌شاری هه‌ولێر كرده‌وه‌.

شه‌وی 15/5/2020 یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌به‌شداری نزیكه‌ی 60 شه‌تره‌نجزانی كوڕ و كچ له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و موسڵ، پاڵه‌وانێتییه‌كی خێرای كراوه‌ی شه‌تره‌نجی له‌هۆڵی یانه‌كه‌ كرده‌وه‌ و هه‌ر ئه‌وشه‌وه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌چوونی 9 راوند كۆتایی پێهات.

د. دڵزار حەمە ساڵح سەرۆکی یانەی شەتڕەنجی خانزاد

له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ش د. دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ رۆژنامه‌ی خه‌بات گوتی: هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ته‌واوی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانی له‌ جیهان په‌كخست و له‌نێویشیاندا یاری شه‌تره‌نج، به‌ڵام له‌ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا توانیمان سوود له‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌كی ئۆنلاین وه‌ربگرین و وه‌ك راهێنانێك و دانه‌بڕانی شه‌تره‌نجزانانمان بوو له‌و ماوه‌یه‌دا، ئێستاش وای هێوربوونه‌وه‌ی بارهودۆخه‌كه‌ به‌باشمان زانی دووباره‌ پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه‌ ئه‌ویش دوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پاریزی و ته‌ندرووستی كه‌ شه‌تره‌نجزانان له‌سه‌ریان بوو كه‌ره‌سته‌كانی خۆپارێزی له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌كار بهێنن، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد زیاتر گوتی: كردنه‌وه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ له‌ شه‌وانی ره‌مه‌زاندا زۆر پێویست و گرنگ بوو به‌تایبه‌تیش دوای دابڕانێكی زۆری شه‌تره‌نجزانان له‌یه‌كتر و په‌نا به‌خوا ئه‌گه‌ر باروودۆخه‌كه‌ له‌بار بێت و مه‌ترسییه‌كه‌ نه‌مێنێت، ئه‌وا به‌رده‌وامی به‌پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌ده‌ین.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش براوه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ بوون:

*كوڕان له‌ پێشكه‌وتووان:

حوسێن عه‌لی حوسێن پله‌ی یه‌كه‌م

ئاكار عه‌لی پله‌ی دووه‌م

ئاریان عه‌لی پله‌ی سێیه‌م

دیدار محه‌مه‌د زاهر پله‌ی چواره‌م

*كچان:

تریفه‌ نه‌جات پله‌ی یه‌كه‌م

رۆزه‌ فه‌خره‌دین پله‌ی دووه‌م

هێڤه‌ر دیار پله‌ی سێیه‌م

هانا هاوار پله‌ی چواره‌م

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوله‌كه‌ی راگه‌یاند

خەبات:‌ نەبەز روستایی:- بڕیاره‌ ركابه‌رییه‌كانی خولی ئیتاڵیا له‌ 20ی حوزه‌یران ده‌ست پێ بك…