یانه‌ی دۆرتمۆند به‌های هالاند دیاری ده‌كات

0
93

خەبات: نەبەز روستایی:- یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی به‌های فرۆشتنی ئه‌ستێره‌ی نه‌رویژی ئایرلینگ هالاندی دیاریكرد، كه‌ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی زۆر به‌به‌هێزی له‌سه‌ر هێڵه‌ بۆ واژۆكردنی بۆندی ناوبراو له‌هاوینی داهاتوودا. ریال مه‌درید بۆیه‌ چاوی بڕیوه‌ته‌ ئه‌و یاریزانه‌ لاوه‌ نه‌رویژییه‌ تاكو ببێته‌ گالاكتیكۆسێكی تازه‌ له‌یانه‌ی شاهانه‌.. یانه‌ی شاهانه‌ هه‌موو تواناكانی خۆی خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونی واژۆكردنی بۆندی ناوبراو بكاته‌ راستی، دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو درێسی ئه‌ستێره‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی و رێدبۆڵ سالزبۆرگی نه‌مساوی پێشووی پۆشی، یانه‌ی دۆرتمۆند داوای بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی هالاند.

رۆژنامه‌ی ئۆك دیاریۆی ئیسپانی له‌ چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاویكرده‌وه‌  له‌ماوه‌ی داهاتوو به‌كه‌متر له‌ 150 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری خزمه‌ته‌كانی هالاند نابێت، رۆژنامه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م نرخه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ ریال مه‌درید ده‌بێت دووجار بیر بكاته‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی به‌مه‌رجه‌كانی دۆرتمۆند رازی بیت، هالاند تاكو ئێستا بیری له‌وه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ دۆرتمۆند به‌ره‌و ریال مه‌درید جێبهێڵێت.

 ئه‌مه‌ی له‌دیمانه‌یه‌ك بۆ كه‌ناڵی سكای سپۆرتی ئیتاڵی دووپاتكرده‌وه‌، ده‌ڵێت: ئێستا هه‌موو بیروهۆشێكم له‌لای به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستمه‌و هیچ گرنگییه‌ك به‌ده‌نگۆی میدیاكان ناده‌م، چونكه‌ هیچ سودێكی بۆمن نییه‌.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوله‌كه‌ی راگه‌یاند

خەبات:‌ نەبەز روستایی:- بڕیاره‌ ركابه‌رییه‌كانی خولی ئیتاڵیا له‌ 20ی حوزه‌یران ده‌ست پێ بك…