سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی ئەمەریکا لە هەولێر دەکات

0
129

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/5/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.

 لە دیدارەکەدا ،گفتوگۆ دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا. کونسوڵی ئەمەریکا ستايشی رێکارە سەرکەوتووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر دۆخی سەختی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێم پلانی تایبەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە پەسەند کردووە کە بریتییە لە کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتەکان.

لە بارەی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش لە بەغدا، سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور بە شێوەیەک کە ئەرک و مافەکانی هەرلایەک دیار و پارێزراوبن.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستاندا. سەرۆکی حکومەت داوای کرد ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیریی  هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن لە تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای عێراق: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتووین

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتو…