یادی هونه‌رمه‌ندو مه‌قامبێژی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا سه‌لاح داوده‌ ..

0
232

رێبوار هه‌ورامی _ خه‌بات

مامۆستای ره‌وانشاد ساڵی 1941 له‌ گوندی ئه‌لبوسه‌باحی سه‌ربه ‌شاری كه‌ركوك له‌دایك بووه‌ و له‌ منداڵیه‌وه‌ ئاوێته‌ی هونه‌رو ئاواز و مه‌قامات بووه‌ ، له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا و له‌ ساڵی 1953 له‌ رادیۆی كوردی به‌غدا یه‌كه‌م به‌رهه‌می تۆمار ده‌كات و له‌ هه‌مان ئیستگه‌ مامۆستای گه‌وره‌ مامۆستا عه‌لی مه‌ردان داناسێت و زیاتر له‌ ( 19 ) گۆرانی بۆ تۆمار ده‌كات ، مامۆستا سه‌لاح داوده‌ هاوشانی هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ مامۆستایان حه‌سه‌ن زیره‌ك و ماملێ و شوكور خه‌یات و هابه‌ كاروانه‌كه‌ی‌ مه‌قامات و ئاوازی كوردی تێپه‌ڕاندووه‌ ، له‌ ساڵیادی دامه‌زراندی ناوه‌ندی ( عه‌لی مه‌ردان ) دا به‌شداریه‌كی دیاری كردووه‌ پاش هاتنه‌ خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر شانۆ باری ته‌ندروستی تێكده‌چێت و هه‌مان رۆژ كاتژمێری 8 ی شه‌و رۆحی مامۆستا سه‌ڵاح به‌ دیداری مه‌ردان و زیره‌ك و هابه‌ شاد ده‌بێت و له‌ رۆژی 9 _ 5 _ 2009 له‌ رێوره‌سمێكی پڕ شكۆدا به‌خاك ده‌سپێردرێت.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وه‌زاره‌تی ناوخۆ: رۆژی 7-6-2020 ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دەوامی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم…