گوته‌بێژی‌ حكوومه‌ت له‌باره‌ی‌ مووچه‌ و چه‌ند پرسێكی‌ تر روونكردنه‌وه‌ی‌ دا

0
139

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لێکەوتە ئابوورییەکانی کۆرۆنا لە هەموو جیهان کەوتووەتەوە.

جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی باسکرا و رێکارەکانیش بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەرژەوەندی گشتییە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی‌ ئایار، د.جووتیار عادل گوته‌بێژی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا رای‌ گه‌یاند، حكوومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌ر داهاتێكی‌ بێته‌ به‌رده‌ت ده‌یدات به‌ مووچه‌ و به‌پێی‌ ئه‌و پاره‌ی‌ له‌به‌رده‌سته‌ هه‌وڵ ده‌درێ‌ پێش جه‌ژن مووچه‌ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێ‌.

ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌، كێشه‌ی‌ زۆر رووی‌ له‌ حكوومه‌ت كردووه‌ و له‌ماوه‌ی‌ نۆ مانگ ناتوانێ‌ هه‌موو كێشه‌كانی‌ رابردوویش چاره‌سه‌ر بكات.

هەروەها گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەشی بەوەدا، حکوومەت هەر داهاتێکی بێتە دەست دەیداتە مووچە.

ڕاشیگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بداتە بەغدا و دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبن، دەمانەوێت شایستە داراییەکان بەپێی دەستوور بۆ هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکەین.

تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر پرسی‌ لامه‌ركه‌زی‌ كه‌ ئێسته‌ باسی‌ لێ‌ ده‌كرێ‌ و گوتی‌، حكوومه‌ت بڕوای‌ به‌ لامه‌ركه‌زی‌ هه‌یه‌ و لامه‌ركه‌زی‌ ته‌نیا بۆ یه‌ك پارێزگا نییه‌ و بۆ هه‌ر چوار پارێزگا جێبه‌جێ‌ ده‌كرێ‌ به‌پێی‌ به‌رنامه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای عێراق: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتووین

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتو…