شه‌ممه‌ی داهاتوو یارییه‌كانی بۆندسلیگا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

0
82

خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- عاشقان و جه‌ماوه‌ر و هانده‌رانی تۆپێ پێی ئه‌ڵمانیا به‌ئومیدیكی زۆره‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ دوابڕیاری ده‌سته‌ی یه‌كیتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ بڕیاریدا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ یارییه‌كانی خولی تۆپی پێ بكریته‌و (بۆندسلیگ).

بڕیاره‌ شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌گرتنه‌به‌ری ریوشوێنی پێویست و به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر، خولی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا ده‌ستپیبكاته‌وه‌، به‌ڵام شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ تووشبوونی یاریزانان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها پیكان دوای یاریكردنیان.

فیلهیلم لۆخ پزیشكیكی وه‌رزشییه‌ له‌ زانكۆی كۆلۆنیا له‌ ئه‌ڵمانیا پێی وایه‌ یاریكردنی یاریزانان و ماندووبوون هۆكار ده‌بن له‌تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكه‌ ئه‌وانه‌ ده‌مێكه‌ له‌ مه‌شقی مه‌یدانی دابڕاون و ته‌نها له‌مال مه‌شقیان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌س نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یاریزان بتوانێت 90 خوله‌ك یاری بكات.

هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكه‌ ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و تویژینه‌وانه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ یاریزان زووتر له‌كه‌سیكی ئاسایی تووشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌بێت، چونكه‌ یارییه‌ وه‌رزشییه‌كان پیویستیان به‌ ئاستی به‌رز هه‌یه‌ و ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رنه‌بێت بۆ دڵ و گورچیله‌، كه‌ دوای دابڕان له‌مه‌شقه‌كان دووباره‌ بگه‌ڕێیته‌وه‌ ناو یاریكردن.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوله‌كه‌ی راگه‌یاند

خەبات:‌ نەبەز روستایی:- بڕیاره‌ ركابه‌رییه‌كانی خولی ئیتاڵیا له‌ 20ی حوزه‌یران ده‌ست پێ بك…