به‌بریاری سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد كران

0
79

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند، هیچ خۆپیشاندەرێک لە گرتووخانەکاندا نەماوە و سەرجەمیان ئازادکراون.

بەمەش ئەو داوایەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کە داوای کردبوو سەرجەم خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكان ئازاد بكرێن، جێبەجێ کرا.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، عەبدولسەتار بەیرەقدار رایگەیاند، بەپێی دوایین داتاکان کە لەلایەن سەرجەم داداگانەوە بۆ ئەنجوومەنی باڵا بەرزکراونەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە کە هیچ خۆپیشاندەرێک لە گرتووخانەکاندا نەماوە و سەرجەمیان ئازادکراون.

عەبدولسەتار بەیرەقدار لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە “بەپێی ئەوەی لە دەستووردا، خۆپیشاندان وەک مافێکی رەوای هاووڵاتییان چەسپاوە، بۆیە سەرجەم خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازادکراون”.

لە راگەیەندراوەکەدا بە دیاریکراوی ئاماژە بە ژمارەی خۆپشاندەرە ئازادکراوەکان نەدراوە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاندبوو کە وەک وەڵامێک بۆ داواکەی سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی، داوای لە سەرجەم دادگاکان کردووە، خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەن.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای کرد کە سەرجەم خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای عێراق: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتووین

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتو…