توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاریگه‌ری كۆرۆنا به‌سه‌ر به‌های یاریزانانی خوله‌ گه‌وره‌كانی جیهان‌

0
101

خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌واوی ركابه‌رییه‌كانی تۆپی پێی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان سڕكرد، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 10 ملیار یورۆی به‌های یاریزانانی له‌ دیارترین 10 پاله‌وانیتی ناوخۆیی له‌ ئه‌ورووپا هێنایه‌ خواره‌وه‌، هه‌روه‌ك كۆمپانیای كای بی ئێم جی بڵاویكرده‌وه‌.

په‌تای كۆڤید 19 له‌ ناوه‌راستی مانگی ئاداری رابردووه‌وه‌ ئه‌و یارییه‌ میللییه‌ی په‌كخست و مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر یانه‌كان دروستكرد كه‌ زیانیكی گه‌وره‌ی داراییان به‌ربكه‌ویت، ئه‌ویش له‌ رووی داهاتی یارییه‌كان و مافی گواستنه‌وه‌یان، كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌و خول و یانانه‌ به‌مشیوه‌یه‌ ئه‌و زیانانه‌یان به‌ربكه‌وێت.

بۆ نموونه‌ فه‌ره‌نسا و هۆڵه‌ندا هه‌ر زوو كۆتاییان به‌وه‌رزی تۆپی پێی وڵاته‌كانیان هێنا، له‌كاتێكدا ئه‌ڵمانیا هیوایه‌كی هێشتۆته‌وه‌ به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كانی به‌ڵام دوور له‌ چاوی جه‌ماوه‌ر، له‌ولاشه‌وه‌ وڵاتانی وه‌ك ئیسپانیا و ئینگڵته‌را و ئیتاڵیا هێشتا نه‌خشه‌ی ئه‌و رێگایه‌یان نه‌كێشاوه‌، به‌ڵام به‌هیوای ئه‌وه‌ن له‌ مانگی داهاتووه‌وه‌ ده‌ست به‌ خوله‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ و به‌كه‌ترین زه‌ره‌ر له‌ وه‌رزی 2019-2020 ده‌ربچن.

ئه‌و كۆمپانیایه‌ی راپۆرته‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ مانگی رابردوو ئه‌وه‌ی چاوه‌روان ده‌كرد كه‌ 5 خوله‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا (ئینگڵته‌را، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، قه‌ره‌نسا، ئه‌لمانیا) زه‌ره‌ری گه‌وره‌ بكه‌ن كه‌ به‌هاكه‌ی بگاته‌ چوار ملیار یورۆ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌گه‌ر وه‌رزه‌كانیان پی ته‌واو نه‌كرێ، هه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌ ئاماژه‌ی به‌چه‌ند خولێكی دیكه‌ی ئه‌ورووپی كردووه‌ كه‌ ئه‌وانیش به‌پێی ئاستی خوله‌كانیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن ئه‌وانی خوله‌كانی هۆله‌ندا، به‌لژیكا، پورتوگال، توركیا هه‌روه‌ها خولی پله‌یه‌كی ئینگلیزی، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌های یاریزانان به‌رێژه‌یه‌ك دابه‌زیت كه‌ بگاته‌ 10 ملیار یورۆ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌رزه‌كان ته‌واو نه‌كرێت.

راپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای ناوبرا كه‌ فرانس فوتبۆل لای خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات له‌ئه‌گه‌ری ته‌واونه‌كردنی ئه‌وخولانه‌، ئه‌وا یانه‌كان زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوله‌كانیش ده‌سپیبكه‌نه‌وه‌ هه‌ر زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن به‌ڵام ره‌نگه‌ به‌و رێژه‌یه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كرا نه‌بێت، چونكه‌ به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر، داهاته‌كان وه‌ك پیویست نابن.

جێی باسه‌ 4138 یاریزان له‌ 10 خوله‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا یاری ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی سیناریۆی یه‌كه‌می ئه‌م كۆمپانیایه‌ش به‌های ئه‌و یاریزانانه‌ به‌رێژه‌ی 26.5% كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆنده‌ شكست خواردووه‌كانی سه‌رده‌می پیرێز له‌ ریال مه‌درید

خەبات: نەبەز روستایی:- یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی فلۆرینتینۆ پێرێز…