له‌ ڕووسیا زیاتر له‌ 11 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

0
75

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ هه‌زار و 600 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7/5/2020، له‌ ڕووسیا 11 هه‌زار و 231 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 177 هه‌زار و 160 كه‌س.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ چوارشه‌ممه 10 هه‌زار و 559 كه‌سى دیكه‌ له‌ ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.

هه‌ر له‌ ڕووسیا 88 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌زار و 625 كه‌س، تا ئێستا له‌ ڕووسیا 23 هه‌زار و 803 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تووشبوانی کۆرۆنای لەهەرێم راگەیاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (98)ی تایبه‌ت به‌ ر…