ئەركە قورسەكەی كازمی كەی دەست پێدەكات؟

0
180

د. مەیادە نەجار

مستەفا كازمی ئەو سیاسەتمەدارە عیراقیەبووە كە كەمترین دەركەوتنی لەنێو گۆڕەپانی سیاسی عیراقدا لەدوای 2003 وە هەبووە، تەنانەت هەتا چەند سالێك پیش ئێستا ناوێكی دیاری سیاسی عیراقی نەبووە، بەلام ئەوەی جیاوازە ئەمرۆ ئەم كەسە دەگاتە بالاترین پۆستی بالای سیاسی لەولاتەكەدا.

مستەفا كازمی هەر لەسەرەتای وەرگرتنی پۆستەكەیدا تووشی چەندین گرفتی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئابووری و تەندروستی دەبێت، لەكاتێكدا هێشتا وەك سەرۆكی حكومەت متمانەی وەرنەگرتووە، عیراق بەدۆخێكی سیاسی شلەژاو تێدەپەرێت وڵات بۆتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان ئەمریكاو ئێران دووریش نیە جەنگی داهاتوویان لەسەر خاكی عیراق بێت، ئەمە بێجگە لەوەی هەریەك لە سعودیە و ئیمارات دەیانەوێت لەخاكی عێراقەوە گورزە سیاسی و ئابوورییەكانيان ئاراستەی هەریەك لەئێران و قەتەر بكەن، ئەمانە و چەندین پرسی تری ناهەمواری سیاسی  بەئاشكرا لەگۆڕەپانی عێراق ڕەنگی داوەتەوە دۆخێكی نالەباری خولقاندووە.

 لەلایەكی ترەوە ناكۆكی تائیفی پێكهاتەی كۆمەلایەتی بەتەواوەتی پەرتەوازە كردووە، خۆیشاندانەكان و ناڕەزایی شەقامی عێراقی ولاتی بەرەو قەیرانێكی مەترسیدار بردووە، تەنانەت دۆخەكە هیندە ئالۆزبووە پێشبینی چارەسەركردنی ناكرێت،  لەلایەكی ترەوە ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسیەكان لەپەرەسەندندایە و ئەمە بێجگە لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوەندەی تر كەرتی تەندروستی ماندووكردووە.

هەروەها دۆخی شلەژاوی ئابووریش لەولا بوەستێت كە بلاوبوونەوەی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری بەنیو سەرجەم شارەكانی ناوەراست و باشووری عیراقدا رەنگی داوەتەوە، لەم ماوەیەی دوایشدا دابەزینی نرخی نەوتیش كەرتی ئابووری عێراقی بەیەكجاری دارماندووه و ولاتی تووشی گەورەترین دارمانی ئابووری كردووە، بەدوور نازانرێت مایەبووچبوون بازاڕی ئابووری عیراقی لەچەند مانگی داهاتوو بگرێتەوە.

چانسەكانی سەركەوتن

هەر لەسەرتاوە تا ئێستا لەنێوماڵی شیعە كۆدەنگی لەسەر كازمیی نیە، بەڵام زۆرینەی هیزە دیارەكانی شیعە بەتایبەتی  سائیرون پشتیوانی دەكەن، سوننەش هەندێك وردە تێبینی هەیە بەلام رەتی ناكەنه وە بەشیوەیەكی گشتی ئەوانیش بەكەسێكی نەرمی دەبينن و پشتیوانی دەكەن، كوردیش تا ئيستا لاری لەكازمیی نیە.

بەگشتی  پرۆسەی سیاسی عێراق لەم كاتەدا كەسێكی وەك كازمی دەوێت كەبتوانێت هاوسەنگی هێز ڕابگرێت و هەماهەنگی لەگەل ولاتانی جیهان و ناوچەكەدا بكات، دڵی هیزە نێودەوڵەتی و هەرێمیەكان بۆ خۆی رازی بكات ، لەلایەك ئەمریكیەكان پێیانوایە كازمی هاوسەنگی بۆ ئەوان دەگەڕینیتەوە، چونكە لەسەردەمی عەبدولمەهدی تارادەیەك ئێرانیەكان توانییان پێگەی خۆیان بەهیزتر بكەن، بگرە نەیارە ئابوورییەكانی ئەمریكا لەوانە چین گەورەترین رێكەوتنامەی ئابووری لەگەل عێراقیەكاندا مۆركود ، بەلام ئێستا كازمی گلۆپی سەوزی بۆ ئەمریكا هەڵكردووە كەو دەرگا بەرووی چین و ئیراندا دادەخات، ڕوو دەكاتە خۆرئاوا،ئەمەو سەرجەم ئەم خالانە وایانكرد كەكازمی چانسی زیاتری لەلایەن ئەمریكی و ئەورپیەكانەوە دەست بكەوێت.

هەروەها ئیرانیەكانیش ڤیتۆیان لەسەر كازمی نیە، چونكە دەزانین ئەمریكا توانیویەتی گوریسی سیاسی لەدەست ئێرانیەكان دەربهێنت، بۆیە بەلای ئێرانەوە كازمی لەكەسێكی تر باشترە ، ئێران هەمیشە ئامادەیە مامەڵە لەگەل ڕەوشی نوێدا بكات و خۆی لەگەل بگونجێنيت، ئەمە بێجگە لەسیاسەتی ولاتانی كەنداویش بەتایبەتی سعودیە و ئیمارات پتشگری لەكازمی دەكەن و دەیانەوێت شوێن پێیەك بۆخۆیان بەهێز بكەن، ئیستاش پێیانوایە كلیلی هاتنەژوورەوەی ئەوان لای كازمیە.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

خشته‌ی یارییه‌كانی خولی ئیسپانیا (لالیگا) دیاریکرا

خەبات: نەبەز روستایی:- ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خولی ئیسپانیا واده‌و خشته‌ی یارییه‌كانی دیاریكردووه…